جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «نالی»

Jump to navigation Jump to search
٤٬٢٥٨ بایت زیاد کرا ،  ‏١٠:١٨، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
بەبێ کورتەی دەستکاری
(پەڕەی دروست کرد بە «مەلا خدر (خضر) کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئاڵی بەگی میکایلی ناسراو بە نالی (١٨٠٠–١٨٥٦ز) بەردی بناغە و دامەزرێنەری خوێندنگەی شیعری بابان و لە یەکەمین و بەناوبانگترین شاعیرانی شێوەزاری کوردیی ناوەندییە. لە گوندی خاک و خۆڵ، لە دەشتی شارەزوور ھاتوەتە دنیاو...»ەوە)
 
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:5478oard01.jpg|وێنۆک]]
مەلا خدر (خضر) کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئاڵی بەگی میکایلی ناسراو بە نالی (١٨٠٠–١٨٥٦ز) بەردی بناغە و دامەزرێنەری خوێندنگەی شیعری بابان و لە یەکەمین و بەناوبانگترین شاعیرانی شێوەزاری کوردیی ناوەندییە.
مەلا خدر (خضر) کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئاڵی بەگی میکایلی ناسراو بە نالی (١٨٠٠–١٨٥٦ز) بەردی بناغە و دامەزرێنەری خوێندنگەی شیعری بابان و لە یەکەمین و بەناوبانگترین شاعیرانی شێوەزاری کوردیی ناوەندییە.


ھێڵی ٣٨: ھێڵی ٣٩:
لە شوێنێکی تردا ھاتووە. حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلی زادە باوکی (مەلای گەورەی کۆیە) گێڕاوییەتەوە و بێ گومان قسەیشی جێگای متمانەیە، کە وا لە ساڵی ١٢٨٨ی کۆچی. ١٨٧١–١٨٧٢ ی زایینی دا نالی لە مەککە دیوەو کە دیویشییە زۆر پیر بووە.
لە شوێنێکی تردا ھاتووە. حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلی زادە باوکی (مەلای گەورەی کۆیە) گێڕاوییەتەوە و بێ گومان قسەیشی جێگای متمانەیە، کە وا لە ساڵی ١٢٨٨ی کۆچی. ١٨٧١–١٨٧٢ ی زایینی دا نالی لە مەککە دیوەو کە دیویشییە زۆر پیر بووە.


'''نالی و میرنشینی بابان'''


نالی لەگەڵ ھەر دوو میری بابانی ھاوکاتی خۆی واتە سلێمان پاشا و ئەحمەد پاشای کوڕی سلێمان پاشا پەیوەندییەکی زۆر تایبەتی ھەبووە. ئەم پەیوەندییەش لە زۆرێک لە شیعرەکانی نالیدا ڕەنگی داوەتەوە، ئەمانە ھەندێ بەڵگەن لەسەر ئەو پەیوەندییەی نالی شاعیر و میری بابان:
ھودھودی دڵ حەبسی بەلقیسی سەبای دیوە یەقین خۆی کە دامێن گیری شاھی ئاسەفی سانی دەکات
شاھی ئاسەفی یەکەم حەزرەتی سولەیمان پێغەمبەر بووە کە وەزیرەکەی ناوی ئاسەفی کوڕی بەرخیا بووە و مەبەستی لە شای دووەمی ئاسەفیش، سلێمان پاشای بابانە.
ئەم تاقمە مومتازە کەوا خاسەیی شاھن ئاشووبی دڵی مەملەکەت و قەلبی سوپاھن
ئەوانەش ھەمووی بریتییە لە پیاھەڵدان و باسکردنی تاقمە سوپایەک. دەبێت ئەو سوپایە سوپای کێ بووبێت، ئەگەر ھیی سلێمان پاشای بابان یان ئەحمەد پاشای کوڕی نەبووبێت؛ بەتایبەتی، کە پەڕتووەکەکانی مێژوو دەڵێن، ئەم ئەحمەد پاشایە سوپایەکی ڕێکوپێکی و تازە بابەتی پێکھێناوە. وەکو مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس دەڵێت: "نازانم 'نالی' لە کاتی دەستەڵاتی ئەحمەد پاشادا لە سولەیمانی ماوەتەوە و ئەو سوپایەی بە چاوی خۆی بینیوە و باسەکەیان بۆ گێڕاوەتەوە و دووربەدوور پێناسەی کردووە، یاخود مەبەستی سوپای سلێمان پاشای باوکییەتی، ئەوەی لە ١٢٣٤ی کۆچییەوە تا ١٢٥٤ حوکمرانیی سولەیمانی کردوە؟!"
قەسیدە درێژەکەی، ئەوەی بۆ سالمی ھاوڕێی گیانی بە گیانی خۆی ناردووە و ئەوەش تێکڕا پرسیارە لە وەزعی سولەیمانی پاش نەمانی دەوری بابانەکان.
غەزەلەکەی، ئەوەی بەبۆنەی سەفەری حەجی (نووری ڕوودباری)یەوە وتوویەتی کە وەک لە تێکڕای بەیتەکانەوە دەردەکەوێ خاوەنی ڕێبازی نەقشبەندی و یەکێک بووە لە موریدە ناودارەکانی مەولانا خالید (١١٩٧ی. ک-١٧٨٣ی. ز، ١٢٤٢ی. ک-١٨٢٦ی. ز).
'''بەجێھێشتنی کوردستان'''
لەدوای بیست و پێنج ساڵی تەمەنی، کوردستان جێدەھێلێت و دەچێتە حەج، و دوای تەواوکردنی حەجەکەی ڕووی کردووەتە شام لە ساڵی ١٨٥٠ تا کۆتایی ساڵی ١٨٥٤ نالی لە شام بووە، لەو ماوەیەدا میرنشینی بابان دەڕووخێت و، دەنگوباسی ڕووخانەکەی پێدەگات، ھەست دەکات خۆشییەکەی سلێمانی نەما، حەبیبەنەما، دۆست و ئەحبابەکانی وەکو جاران نەمان، سوپاکەی ئەحمەد پاشا تیاچوو، سوپای ڕۆمی جێیانی گرتەوە، (سالم)یش نەک ھەر ھاندەری نابێت کە بگەڕێتەوە سلێمانی بەڵکوو تکای لێدەکات نەشگەڕێتەوە، وەکوو لە قەسیدەکەیدا دەڵێت:
توخوا بڵێن بەو حەزرەتی نالی دەخیلی بم بەو نەوعە نەکا بەسولەیمانییا گوزەر
نالی نائومێد بووە و بە ناعیلاجی ڕووی لە ئەستەمبوڵ کردووەو لەوێ لەلای ئەحمەد پاشای بابان دەبێ لەگەڵ پیاوە کوردەکانی تر ژیانێکی خۆش و ئەدیبانەیان لەدیوەخانی ئەحمەد پاشادا ڕابواردووەو، ھەموویان بە مامۆستا بانگیان کردووە.


[[پۆل:کەسایەتی]]
[[پۆل:کەسایەتی]]

مێنۆی ڕێدۆزی