Kurd collect:سەبارەت

لە Kurd collect
(ڕەوانەکراوە لە Manu Media:سەبارەتەوە)
Jump to navigation Jump to search
هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

كورد كۆلێكت، پرۆژەیەکی ئەلەکترۆنی خۆبەخشانەی سەربەخۆی قازانجنه‌ویسته‌. بانکێکی زانیاریی گشتیی تایبەت بە کورد و کوردستانە.

ئامانج لێی، کۆکردنەوە و ڕێکخستن و پۆلێنکردنی زانیارییەکان و گەیشتنیانە بە خوێنەر و بینەر و بیسەر.

کار بۆ: کۆکردنەوەی زانیارییەکان، پۆلێنکردنی زانیارییەکان، و ئامادەکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ده‌كات.

داتا و زانیارییه‌كانی ناو كوردكۆلێكت به‌ زمانی كوردی شێوه‌ی كرمانجی ناوه‌ڕاست ده‌نووسرێن.

له‌م ڕێیه‌دا، پێڕه‌وی له‌ ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی -ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری- ده‌كات و پشت به‌ یاسای زمانه‌ فه‌رمییه‌كان -كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌، - ده‌به‌ستێت.

ئه‌و زانیاری و به‌رهه‌مانه‌شی كه‌ وه‌ریانده‌‌گرێت، وه‌ك خۆیان و له‌ پێناو پاراستنی مافی‌ نووسه‌ر و دانه‌ر، وه‌ك خۆیان و به‌بێ هیچ ده‌ستكاریكردنێك ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات.

سه‌رچاوه‌ی زانیارییەکانی ناو بانک، لە به‌رهه‌م و سه‌رچاوه‌ی بڵاوکراوە هەمەجۆرەکانەوە وه‌رده‌گیرێن، هەروەها لەو كه‌س و دامه‌زراوانه‌ش ‌کە خاوەنی سه‌ره‌كی به‌رهه‌م، دەستخەت، وێنه‌ و لایه‌نی هه‌مه‌جۆری زانیارییه‌كانن...

هه‌ر كه‌س و دامه‌زراوه‌یه‌كی خۆبه‌خش، ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌ ده‌سته‌ی كوردكۆلێكته‌وه‌ بكات و له‌م پرۆژه نیشتمانییه‌دا هاوكار و پشتیوان بێت، هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌ر كه‌س و دامه‌زراوه‌یه‌كیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ داوا له‌ ده‌سته‌كه‌ بكات به‌رهه‌م و زانیارییه‌كانی بڵاونه‌كاته‌وه‌.‌



پەیوەندیکردن بە کورد کۆڵێکتەوە(Kurd collect):


ژمارەی تەلەفۆن: 00.31.6.199.755.74 یان 00.964.750.497.0213

barhammanu@hotmail.com.

ئیمێڵ: kurdcollect@hotmail.com.

https://www.youtube.com/@kurdcollect

https://www.facebook.com/profile.php?id=100001052077636