خاک و خۆڵ
Jump to navigation
Jump to search
كه‌وتووه‌ته سنووری ناحیه‌ی (سیروان) له سەر ڕێگەی سەرەکی شارۆچکەی سیروان.
له‌گه‌ڵ گوندەکانی (شەکرالی، لامەرکەزی، تەپەگوڵاوی، بەشارەتی سەروو و خواروو) هاوسنووره.
لە خۆرههڵاتەوە زەوی هاوبەشی لەگەڵ گوندەکانی (شەشکی سەروو، تەپی سەفای سەروو، تەپی سەفای خواروو) هەیە.
٥٠٨ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی تەنها ٣٠ی کەس بووه.
ساڵی ١٩٥٥ ئاوەدان کراوەتەوە و بژیویی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە.
ساڵی ١٩٨٧ خاپور کراوە لە دوایی ڕاپەرین ئاوەدان کراوەتەوە حکومەت چەند پرۆژەیەکی خزمەت گوزاری تێدا جێبه‌جێ کردووە.
بۆچوونی باو ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گونده زێدی ڕه‌سه‌نی نالی شاعیره و به‌م بۆنه‌یه‌وه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا گۆڤاری خاک و خۆڵ به‌ناوی ه‌وه ده‌ركراوه.