خاکی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
396٣.jpg

ناوی (محەمەدی كوڕی ئه‌حمه‌د)ه‌. خه‌ڵكی گوندی (ئه‌حمه‌د بڕند)ی‌ شاره‌زووره‌.

له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵی ١٨٣٩ له‌‌دایك بووه‌. له‌ منداڵییه‌وه‌ ده‌ستی به‌ خوێندن كردووه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سلێمانی و سنه‌ ڕۆیشتووه‌‌.

ژیانی هاوسه‌رێتی پێكهێناوه‌. جگه‌ له‌وه‌ی موده‌ڕیس بووه‌، خه‌تی خۆش بووه‌ و به‌ كوردی و فارسی ده‌یان پارچه‌ هۆنراوه‌ی نووسیوه‌ و نازناوی (خاكی) بووه‌.

له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵی ١٩٠٨ له‌ سلێمانی و به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه‌.

ساڵی ٢٠٢٢ (كاروان عوسمان خه‌یات) به‌شێك له‌ هۆنراوه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی دۆستانی هەڵەبجەوه‌ به‌چاپ گه‌یه‌نراوه‌.



سه‌رچاوه‌:

١- شێخ محەمەدی خاڵ، ناڵه‌ی ده‌روون، جزمی یه‌كه‌م، چاپی سێیه‌م، چاپخانه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠٢١، ل٣٦١-٤٠٧

٢-کەشکۆڵی نەجمەدین مەلا، یادی شەوێکی بەکرەجۆ ، پێداچوونه‌وه‌ و هه‌ڵه‌بڕی و ڕێنووس: عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، سلێمانی، ٢٠٢٢، ل٣٤٢-٣٤٣

٣- مێژووی وێژه‌ی كوردی، سدیق بۆره‌كه‌یی (سه‌فی زاده‌)، به‌رگی دووه‌م، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی ؟، هه‌ولێر، ٢٠٠٨، ل٦٧٣