جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١٠: ھێڵی ١٠:
کۆمەڵگەی کوردی لەم سۆنگەیەوە لەبەر گەلێک هۆ و هەگەر کە بۆ خۆی لێکۆڵینەوەی جیاوازی گەرەکە،بە یەک لە کۆمەڵگە هەژارەکان دادەنرێت.
کۆمەڵگەی کوردی لەم سۆنگەیەوە لەبەر گەلێک هۆ و هەگەر کە بۆ خۆی لێکۆڵینەوەی جیاوازی گەرەکە،بە یەک لە کۆمەڵگە هەژارەکان دادەنرێت.


دوابەدوای ئەو هەژان و بزاوتە بەرفرەوانەی کە لە ڕێی شۆڕشی تەکنۆلۆژیاوە دنیای گرتووەتەوە،کۆمەڵگەی کوردییش ئەرچی هێشتاکە لە بن هەژموونی دەوڵەتە سەردەستەکاندایە و جگە لە نیوەهەناسەیەک لە باشووری نیشتمان،هەرگیز وەک پێویست ئەو دەرفەتەی نەخراوەتە بەردەم تا بتوانێت کار لەسەر ژێرخانە بنچینییەکانی خۆی بکات. ئەم ئارێشەیە دواتر بۆ خۆی بووەتە هۆکار و بگرە سەرچاوەی دەیان کێشەی دیکە و خەمساردیی خودی کۆمەڵگەیش دە هێندە پرسەکەی ئاڵۆسکاوتر کردووە. ڕاستە ئێستاکە لە باری ئابوورییەوە ئەم جڤاکە لە هەر هەموو پار و بەشەکانی نیشتماندا،تەکان و گەشەیەکی بەرچاوی ڕواڵەتییانەی بەخۆوە بینیوە بەڵام چونکە ژێرخانەکە هەرۆڵە و بە شێوەی دامەزراوەیی و سیستەماتیک لەم پێوەندییەدا کار نەکراوە یان بە واتایەکی ڕاستتر،لەبەر ئەوەی جڤاکی کوردی هەلی لەباری بۆ نەڕەخساوە،بۆیە لەم سۆنگەیەوە سامان و دارایی ڕووت بە تەنێ دادێک نادات و بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژە گرینگە،گەرەک هەرمان و خەباتی بنچینەیی و ڕیشەیی بکرێت.


نووسەری ئەم دێڕانە،کۆچی دواییی ڕۆماننووس و ڕووناکبیری کوردی فارسینووس"مەنسوور یاقووتی"(2024-1949)(1403-1327)وەک دەرفەتێک دەقۆزێتەوە و پەردە لەسەر پرسێکی هەرە هەستیار و دیوێکی تاریک و نووتەکی چاندیی کۆمەڵگەی کوردی هەڵدەداتەوە کە بە هەژاریی فەرهەنگی ناودێرە.
ئەمە ڕاستییەکی تاڵی نێو کۆمەڵگە دواکەوتوو یان بە واتایەکی دی،کۆمەڵگەکانی ڕوو لە گەشەیە کە کۆمەڵگەی کوردییش دەچێتە هەمان خانەوە،تا کێشە و ئارێشەیەک سەرهەڵدەدات،لە جیاتی بیرکردنەوەیەکی قووڵ لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدانی ئەم کێشەیە و چارەسەرکردنی گرفتەکە بە شێوەی بنچینەیی،خێرا پەنا بۆ ژانبڕ دەبردرێت کە ئەم ڕێکارە بۆ کورتخایەن وەرامدەرەوە دەبێت لێ هەرگیز گرفت و پەتاکە بە شێوەی بنەڕەتی چارەسەر ناکرێت.






[[یاقووتییەکان و هەژاریی فەرهەنگی|درێژەی بابەت]]
[[یاقووتییەکان و هەژاریی فەرهەنگی|درێژەی بابەت]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٣٩، ١١ی شوباتی ٢٠٢٥

یاقووتییەکان و هەژاریی فەرهەنگی

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

نووسینی: هۆمەر نۆریاوی

ئاوڕدانەوە،نووسین و بگرە توێژینەوە لەسەر هەر پرسێک بە بێ پێناسەکردنی خودی بابەت و ناونیشانی پرسەکە،ڕەنگە دیوی ڕاستینە و کرۆکی بابەتەکەمان لە لا ئاڵۆز بنوێنێت. هەر بۆیە کورت و پوخت دەکرێت بێژم،هەژاری،دیاردەیەکی جڤاکی،ئابووریی و کولتوورییە کە لە ئەنجامی بێتوانایی و لاوازیی لە دەستەبەرکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیاندا سەر هەڵدەدات. هەژاریی بۆ خۆ دەیان ڕەهەندی هەیە و لێکۆڵینەوە لەسەر هەر لایەن و ڕەهەندێکی ئەم پرسەیش،پێویستی بە ئەرک و ماندووبوونێکی تایبەت هەیە و لە چوارچێوەی ئەم نووسینەیشدا ناگونجێت و مەبەست لێرەدا مکوڕبوونەوە لەسەر یەک لە ڕەهەندە سەرەکییەکانی ئەم پرسەیە و ئەویش بە"هەژاریی فەرهەنگی"( Cultural poverty)ناودێر دەکرێت کە ئەمڕۆکە گەلێک کۆمەڵگەی مرۆیی نەخاسما جڤاکی کوردی بەدەستیەوە گیرۆدەیە.

لەو نێوانەدا یەک لە پێوەرە سەرەکییەکان بۆ کۆمەڵگەیەکی پێشڕەو،بە بەرزبوونی ڕێژەی خوێندەواریی یان بڵندبوونی ئاستی ڕۆشنبیریی دادەنرێت. پڕ ڕوونە ئەم پرسەیش بۆ خۆی پێوەندی ڕاستەوخۆی دەگەڵ چەندان پرسی دیکەدا هەیە و بوونی کەلێن لە هەر بوار و بەستێنێکیشدا لە شوێنی دیکەوە بۆشاییی دروست دەکات و بە بێ بوونی ژێرخانێکی تەندروست و بەهێز،پڕکردنەوەی ئەم کەلێنەیش گەلێک چەتوون و زەحمەت دەنوێنێت.

کۆمەڵگەی کوردی لەم سۆنگەیەوە لەبەر گەلێک هۆ و هەگەر کە بۆ خۆی لێکۆڵینەوەی جیاوازی گەرەکە،بە یەک لە کۆمەڵگە هەژارەکان دادەنرێت.



درێژەی بابەت