|
|
| ھێڵی ١٠: |
ھێڵی ١٠: |
| کۆمەڵگەی کوردی لەم سۆنگەیەوە لەبەر گەلێک هۆ و هەگەر کە بۆ خۆی لێکۆڵینەوەی جیاوازی گەرەکە،بە یەک لە کۆمەڵگە هەژارەکان دادەنرێت. | | کۆمەڵگەی کوردی لەم سۆنگەیەوە لەبەر گەلێک هۆ و هەگەر کە بۆ خۆی لێکۆڵینەوەی جیاوازی گەرەکە،بە یەک لە کۆمەڵگە هەژارەکان دادەنرێت. |
|
| |
|
| دوابەدوای ئەو هەژان و بزاوتە بەرفرەوانەی کە لە ڕێی شۆڕشی تەکنۆلۆژیاوە دنیای گرتووەتەوە،کۆمەڵگەی کوردییش ئەرچی هێشتاکە لە بن هەژموونی دەوڵەتە سەردەستەکاندایە و جگە لە نیوەهەناسەیەک لە باشووری نیشتمان،هەرگیز وەک پێویست ئەو دەرفەتەی نەخراوەتە بەردەم تا بتوانێت کار لەسەر ژێرخانە بنچینییەکانی خۆی بکات. ئەم ئارێشەیە دواتر بۆ خۆی بووەتە هۆکار و بگرە سەرچاوەی دەیان کێشەی دیکە و خەمساردیی خودی کۆمەڵگەیش دە هێندە پرسەکەی ئاڵۆسکاوتر کردووە. ڕاستە ئێستاکە لە باری ئابوورییەوە ئەم جڤاکە لە هەر هەموو پار و بەشەکانی نیشتماندا،تەکان و گەشەیەکی بەرچاوی ڕواڵەتییانەی بەخۆوە بینیوە بەڵام چونکە ژێرخانەکە هەرۆڵە و بە شێوەی دامەزراوەیی و سیستەماتیک لەم پێوەندییەدا کار نەکراوە یان بە واتایەکی ڕاستتر،لەبەر ئەوەی جڤاکی کوردی هەلی لەباری بۆ نەڕەخساوە،بۆیە لەم سۆنگەیەوە سامان و دارایی ڕووت بە تەنێ دادێک نادات و بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژە گرینگە،گەرەک هەرمان و خەباتی بنچینەیی و ڕیشەیی بکرێت.
| |
|
| |
|
| نووسەری ئەم دێڕانە،کۆچی دواییی ڕۆماننووس و ڕووناکبیری کوردی فارسینووس"مەنسوور یاقووتی"(2024-1949)(1403-1327)وەک دەرفەتێک دەقۆزێتەوە و پەردە لەسەر پرسێکی هەرە هەستیار و دیوێکی تاریک و نووتەکی چاندیی کۆمەڵگەی کوردی هەڵدەداتەوە کە بە هەژاریی فەرهەنگی ناودێرە.
| |
|
| |
| ئەمە ڕاستییەکی تاڵی نێو کۆمەڵگە دواکەوتوو یان بە واتایەکی دی،کۆمەڵگەکانی ڕوو لە گەشەیە کە کۆمەڵگەی کوردییش دەچێتە هەمان خانەوە،تا کێشە و ئارێشەیەک سەرهەڵدەدات،لە جیاتی بیرکردنەوەیەکی قووڵ لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدانی ئەم کێشەیە و چارەسەرکردنی گرفتەکە بە شێوەی بنچینەیی،خێرا پەنا بۆ ژانبڕ دەبردرێت کە ئەم ڕێکارە بۆ کورتخایەن وەرامدەرەوە دەبێت لێ هەرگیز گرفت و پەتاکە بە شێوەی بنەڕەتی چارەسەر ناکرێت.
| |
|
| |
|
|
| |
|
|
| |
|
| [[یاقووتییەکان و هەژاریی فەرهەنگی|درێژەی بابەت]] | | [[یاقووتییەکان و هەژاریی فەرهەنگی|درێژەی بابەت]] |