جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:ههڵبژاردهی سێیهم»
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
| ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''[[ | '''[[نامەیەکی گیرترود بێل لەخانەقینەوە بۆ نەزانراوێک لەبەریتانیا 1911]]''' | ||
'[[پەڕگە:Xanaqeen.jpg|وێنۆک|خانهقین]] | |||
'''[[ | '''وەرگێڕانو بەدواداچوونو ئامادەکردنی: [[جوان عومەر ئەحمەد]]''' | ||
لە (گیرترود بێڵ)ەوە بۆ نەزانراوێک ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی 28-03-1911 خانەقین | |||
بارانێکی بەخوڕە وەک ئەوەی لە دوێنێوە باران نە باریبێت، ئێستا وا کاتژمێر 5 بەیانیە هێشتا بارانە هەر بۆیە بڕیارمدا کەمێک تر بنووم، لە کاتژمێر 6 بەیانیەوە هەورەکان بەرەو بەرزاییەکانی ئاسمان ڕەوینەوە و خۆر هەڵهات هەروەک ئەوەی سەرەتای دروست کردنی زەوی بێت هەموو دنیا دەبریسکایەوە لە تەڕیی تنۆکی بارەنەکەوە. | |||
ڕێگای خانەقین (Khanikin) بە ئاوی ناو چاڵەکان دەبریسکانەوە، سەوزاییەکی جوان و سەرەنجراکێش لە پشتی بەرزاییەکانی وڵاتی فارس دیار بوون کە ترۆپکی چیاکان سپی بوون لە بەفرا، ئیمە بەڕێگایەکی فراوانی سنورەکەدا بە هێمنی دەرۆشتین، کۆشکی قوڕینی بچوکمان دەبینی لەسەر ڕێگاکان و هەر لەوێش چایی و نان و خورما و هێلکەی کوڵاومان دەکڕی.. | |||
گەشتینە خانەقین کە دەکەوێتە سەرزێی ئەلوەند (هەلوان) (Alwand)حاجی لەقلەقەکان پێش ئێمە گەشتبوون و لەسەر بەرزی باڵەخانەکان هێلانەیان کردبوو، زۆر جوان بوون. | |||
خزمێکی سامی پاشا پەیامێکی پێدا ناردم لە بەغدادەوە بۆ سەرکردە و پیاوچاکێکی کورد بە ناوی مستەفا پاشا کە لە خانەقین دەژیا، هەربۆیە منیش بەرەو کۆشکی ئەو بەرێکەوتم، بۆ گەشتن بە ماڵی مستەفا پاشا دەبوو بگەمە نزیکی سنووری ووڵاتی فارس و قەسری شیرین (Kasr i Shirin) کە نە دەبوو هیچ هاوەڵ و پاسەوانێکی تورکم لەگەڵ بوایە، بۆیە دەبوو هاوەڵی تر پەیدا بکەم.. | |||
| ھێڵی ١٩: | ھێڵی ١٩: | ||
[[ | [[نامەیەکی گیرترود بێل لەخانەقینەوە بۆ نەزانراوێک لەبەریتانیا 1911|درێژەی بابەت]] | ||
وەک پێداچوونەوەی ١٤:٤٢، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٥
نامەیەکی گیرترود بێل لەخانەقینەوە بۆ نەزانراوێک لەبەریتانیا 1911
'
وەرگێڕانو بەدواداچوونو ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەد
لە (گیرترود بێڵ)ەوە بۆ نەزانراوێک ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی 28-03-1911 خانەقین بارانێکی بەخوڕە وەک ئەوەی لە دوێنێوە باران نە باریبێت، ئێستا وا کاتژمێر 5 بەیانیە هێشتا بارانە هەر بۆیە بڕیارمدا کەمێک تر بنووم، لە کاتژمێر 6 بەیانیەوە هەورەکان بەرەو بەرزاییەکانی ئاسمان ڕەوینەوە و خۆر هەڵهات هەروەک ئەوەی سەرەتای دروست کردنی زەوی بێت هەموو دنیا دەبریسکایەوە لە تەڕیی تنۆکی بارەنەکەوە. ڕێگای خانەقین (Khanikin) بە ئاوی ناو چاڵەکان دەبریسکانەوە، سەوزاییەکی جوان و سەرەنجراکێش لە پشتی بەرزاییەکانی وڵاتی فارس دیار بوون کە ترۆپکی چیاکان سپی بوون لە بەفرا، ئیمە بەڕێگایەکی فراوانی سنورەکەدا بە هێمنی دەرۆشتین، کۆشکی قوڕینی بچوکمان دەبینی لەسەر ڕێگاکان و هەر لەوێش چایی و نان و خورما و هێلکەی کوڵاومان دەکڕی.. گەشتینە خانەقین کە دەکەوێتە سەرزێی ئەلوەند (هەلوان) (Alwand)حاجی لەقلەقەکان پێش ئێمە گەشتبوون و لەسەر بەرزی باڵەخانەکان هێلانەیان کردبوو، زۆر جوان بوون.
خزمێکی سامی پاشا پەیامێکی پێدا ناردم لە بەغدادەوە بۆ سەرکردە و پیاوچاکێکی کورد بە ناوی مستەفا پاشا کە لە خانەقین دەژیا، هەربۆیە منیش بەرەو کۆشکی ئەو بەرێکەوتم، بۆ گەشتن بە ماڵی مستەفا پاشا دەبوو بگەمە نزیکی سنووری ووڵاتی فارس و قەسری شیرین (Kasr i Shirin) کە نە دەبوو هیچ هاوەڵ و پاسەوانێکی تورکم لەگەڵ بوایە، بۆیە دەبوو هاوەڵی تر پەیدا بکەم..