جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[مستەفا نەریمان]]'''
'''[[مستەفا نەریمان]]'''


ناوی مستەفا كورى سەيد ئەحمەد كوڕى شێخ عەبدولسەمەدى كوڕی شيخ مستەفاى سەيد مەحموودە.
ناوی مستەفا كورى سەيد ئەحمەد كوڕى شێخ عەبدولسەمەدى كوڕی شيخ مستەفاى سەيد مەحموودە.

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:٤٢، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

مستەفا نەریمان

ناوی مستەفا كورى سەيد ئەحمەد كوڕى شێخ عەبدولسەمەدى كوڕی شيخ مستەفاى سەيد مەحموودە.

لە ٢٧ی ٦ی ١٩٢٤ لەشارى كفرى لەدايك بووە.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

قۆناغى سەرەتایى لە كفرى و ناوەندی لە شاری كەركووك تەواو کردووە.

ساڵى ١٩٤٤ خانەى مامۆستايان (دار المعلمين)ى له‌ شاری به‌غداد تەواو كردووە.

له‌ كه‌لار، كه‌ركووك مامۆستا بووه‌. بەهۆى بيروڕاى سياسییەوە به‌ره‌و ناوەڕاستی عێراق دوورخراوەتەوە.

ساڵى ١٩٥٧ يەكەمین ڕۆژمێرى كوردى داناوە و ڕووداوەكانى كورد و كوردستانی تێدا تۆمارکردووه‌، دواتریش دوو ڕۆژژمێری‌ تری به‌ناوه‌كانی‌ ڕۆژژمێری کوردستان و ڕۆژژمێری پیرەمێرد داناوه‌، هه‌روه‌ها يەكەم كه‌س بووە بیبليۆگرافيای بۆ كتێبە كورديیەكان دانابێت.

لە چلەکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌نێو پارتى هيوا كاری كردووه‌. هه‌روه‌ها یەکێک بووە لە ئەندامە سەرەتاییەکانی پارتی له‌ كفری و ماوه‌یه‌ك بەرپرسى ئه‌و پارته‌ بووه‌ لە شاری کوت.

چەند جارێك ده‌ستگیر كراوه‌ و جارێكیش فەرمانی لەسێدارەدانى بۆ دەركراوە، بەڵام جێبه‌جێنه‌كراوه‌ و ئازاد كراوە



درێژەی بابەت