جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئیبراهیم عەزۆ»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ ناسراوه‌ به‌ جه‌بار، ساڵی 1949 له‌ گوندی (گرڤر) ـى نزیك كۆمپانیای نه‌وتی عه‌ین زاله‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی زوممار له‌ دایكبووه‌، ساڵی 1969-1970 كۆلیژی ئه‌ندازیاری به‌شی كاره‌بای له‌ زانكۆی موسڵ ته‌واوكردووه‌و پله‌ی دووه‌م...»ەوە)
 
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:83351153 106403732062922.jpg|وێنۆک]]
ئیبراهیم عەزۆ، كاتێك لەلایەن حكومەتەوە ئاشكرابوو، رۆژی 16/9/1975 لەگەڵ چەند برادەرێكیدا دەچنە موسڵ و دواتریش عەینزالە، لەوێوە بە رێگەی قاچاغ دەچنە سوریا و خۆیان بە هەڤاڵ مام جەلال دەناسێنن و ئامادەكاریی شۆڕشگێڕانە دەكەن و نەخشەی گەڕانەوەی دەستە چەكدارەكان دادەڕێژن، كە دواتر دەستەیەك پێشمەرگە بەرەو كوردستان دەكەونەڕێ.
برایم عەزۆ فەرماندەی یەكەم دەستەی چەكداریی شۆڕشی نوێ بوو، كە لە سوریاوە نێردرایەوە بۆ باشووری كوردستان، ئەوكات كوردستان خاڵی بوو لە پێشمەرگە، پڕبوو لە هۆكارەكانی مەرگ، شەهید نەجمەدین بیوك كایا، كە ناسرابوو بە (نەجۆ) ئەو پۆلە پێشمەرگەیەی گەیاندەوە كوردستان. نەقیب ئیبراهیم عەزۆ فەرماندەی دەستەی  پێشمەرگەكانی ناوچەی بادینان بوو، گەیشتنە نزیك رووباری (هیزل) لەپشتی زاخۆ و لەگەڵ پێشمەرگەكانی تر یەكیانگرتەوە، تا نەخشەی رۆیشتن بەرەو بادینان دابنێن و بەسەلامەتی بگەنە شوێنی خۆیان، چونكە شارەزایان لەگەڵدا نەبوو. پێشمەرگەكان ژمارەیان نزیكەی 40 پێشمەرگە بوو، بەپێی بەرنامەیەكی شەهیدی فەرماندە ئیبراهیم عەزۆ؛ كران بە چوار مەفرەزەوە، فەرماندەی مەفرەزەی یەكەم: ئیبراهیم عەزۆ، دووەم: عیزەت ئیسماعیل شەنگالی، سێیەم: عومەر ئیبراهیم رەشید، چوارەم: جەبار مەلا غەنی سندی.
ئەو چوار دەستەیە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان دابەشبوون بەسەر ناوچەكانی زاخۆ، ئامێدی و دهۆك و كەوتنە چالاكیی سیاسی و رێخراوەیی پێشمەرگایەتی، فەرماندەی مەفرەزەكان زۆربەیان پێشتر لە شۆڕشی ئەیلولدا یان كادر بوون یان پێشمەرگە بوون و شارەزایی تەواویان هەبوو لە ئاشناكردنی خەڵكدا.
ئەو پێشمەرگانە؛ لاوە شۆڕشگێڕەكانی ئەو ناوچەیە بوون، هەموویان مەشقی جەنگییان پێكرابوو، خولی پەروەردەكردنی كادرانیان بینیبوو، لە هەموو شەڕەكانی ساڵانی 1974-1975دا بەشدارییان كردبوو، پێشتر پێشمەرگە و كادری سیاسی بوون لەناو پ.د.ك-دا و خەڵكی ناوچەكانی زاخۆ، دهۆك، شێخان، عەینزالە، تەلەعفەر و شەنگال بوون، هەندێكیان جووتیار و هەندێكیشیان خوێندكاری زانكۆ بوون، بەڵام بەگشتی بیروباوەڕێكی پتەویان هەبوو، بە ورەی جەنگاوەرانە بەرەو ناوچەكانی خۆیان دەچوون، جەماوەری بادینان پێشوازیی گەرمیان لێكردن.
ئەو دەستەیە ماوەیەك لەناوچەكەدا گەڕان و دەستیانكرد بە پەیوەندیی كردن بە دۆستە نزیكەكانی خۆیان و مژدەیان دەدا بە خەڵك، كە شۆڕشی چەكداری دەستپێدەكاتەوە، لەماوەیەكی كەمیشدا ئەركەكانی خۆیان بە باشی جێبەجێكرد و تۆوی رێكخستنیان چاند، باسی جۆشدانەوەی خەبات و شۆڕشی نوێیان دەكرد، هەر لەبەر ئەو هۆكارەش چەندینجار هەوڵی شەهیدكردنی ئیبراهیم عەزۆی فەرماندە و هاوڕێكانی درا، بەڵام لەو بارودۆخە سەختەدا خۆیان راگرت و درێژەیان بە ئەركی گرانی سەرەتای شۆڕشی نوێ دا.
پێشمەرگەكانی مەفرەزەكەی بادینان توانییان رووبەڕووی ئاستەنگ و مەترسییەكان ببنەوە، چەندین ئەركی سیاسیی گەورە و هۆشیاركردنەوەی جەماوەریان لە ناوچەكانی زاخۆ، دهۆك، ئامێدی لە ماوەیەكی كەمدا جێبەجێكرد.
بەداخەوە رۆژی 19/10/1976 لە ئەشكەوتی (باڤێ) شەهیدی فەرماندە برایم عەزۆ و تەواوی هاوڕێكانی شەهیدكران.<ref>سەرچاوە:https://www.knwe.org/KU/Details/12755</ref>
.....
شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ ناسراوه‌ به‌ جه‌بار، ساڵی 1949 له‌ گوندی (گرڤر) ـى نزیك كۆمپانیای نه‌وتی عه‌ین زاله‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی زوممار له‌ دایكبووه‌، ساڵی 1969-1970 كۆلیژی ئه‌ندازیاری به‌شی كاره‌بای له‌ زانكۆی موسڵ ته‌واوكردووه‌و پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی به‌شه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.
شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ ناسراوه‌ به‌ جه‌بار، ساڵی 1949 له‌ گوندی (گرڤر) ـى نزیك كۆمپانیای نه‌وتی عه‌ین زاله‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی زوممار له‌ دایكبووه‌، ساڵی 1969-1970 كۆلیژی ئه‌ندازیاری به‌شی كاره‌بای له‌ زانكۆی موسڵ ته‌واوكردووه‌و پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی به‌شه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.



دوایین پێداچوونەوەی ‏١٠:٢٠، ٤ی شوباتی ٢٠٢٦

83351153 106403732062922.jpg

ئیبراهیم عەزۆ، كاتێك لەلایەن حكومەتەوە ئاشكرابوو، رۆژی 16/9/1975 لەگەڵ چەند برادەرێكیدا دەچنە موسڵ و دواتریش عەینزالە، لەوێوە بە رێگەی قاچاغ دەچنە سوریا و خۆیان بە هەڤاڵ مام جەلال دەناسێنن و ئامادەكاریی شۆڕشگێڕانە دەكەن و نەخشەی گەڕانەوەی دەستە چەكدارەكان دادەڕێژن، كە دواتر دەستەیەك پێشمەرگە بەرەو كوردستان دەكەونەڕێ.

برایم عەزۆ فەرماندەی یەكەم دەستەی چەكداریی شۆڕشی نوێ بوو، كە لە سوریاوە نێردرایەوە بۆ باشووری كوردستان، ئەوكات كوردستان خاڵی بوو لە پێشمەرگە، پڕبوو لە هۆكارەكانی مەرگ، شەهید نەجمەدین بیوك كایا، كە ناسرابوو بە (نەجۆ) ئەو پۆلە پێشمەرگەیەی گەیاندەوە كوردستان. نەقیب ئیبراهیم عەزۆ فەرماندەی دەستەی پێشمەرگەكانی ناوچەی بادینان بوو، گەیشتنە نزیك رووباری (هیزل) لەپشتی زاخۆ و لەگەڵ پێشمەرگەكانی تر یەكیانگرتەوە، تا نەخشەی رۆیشتن بەرەو بادینان دابنێن و بەسەلامەتی بگەنە شوێنی خۆیان، چونكە شارەزایان لەگەڵدا نەبوو. پێشمەرگەكان ژمارەیان نزیكەی 40 پێشمەرگە بوو، بەپێی بەرنامەیەكی شەهیدی فەرماندە ئیبراهیم عەزۆ؛ كران بە چوار مەفرەزەوە، فەرماندەی مەفرەزەی یەكەم: ئیبراهیم عەزۆ، دووەم: عیزەت ئیسماعیل شەنگالی، سێیەم: عومەر ئیبراهیم رەشید، چوارەم: جەبار مەلا غەنی سندی.

ئەو چوار دەستەیە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان دابەشبوون بەسەر ناوچەكانی زاخۆ، ئامێدی و دهۆك و كەوتنە چالاكیی سیاسی و رێخراوەیی پێشمەرگایەتی، فەرماندەی مەفرەزەكان زۆربەیان پێشتر لە شۆڕشی ئەیلولدا یان كادر بوون یان پێشمەرگە بوون و شارەزایی تەواویان هەبوو لە ئاشناكردنی خەڵكدا.

ئەو پێشمەرگانە؛ لاوە شۆڕشگێڕەكانی ئەو ناوچەیە بوون، هەموویان مەشقی جەنگییان پێكرابوو، خولی پەروەردەكردنی كادرانیان بینیبوو، لە هەموو شەڕەكانی ساڵانی 1974-1975دا بەشدارییان كردبوو، پێشتر پێشمەرگە و كادری سیاسی بوون لەناو پ.د.ك-دا و خەڵكی ناوچەكانی زاخۆ، دهۆك، شێخان، عەینزالە، تەلەعفەر و شەنگال بوون، هەندێكیان جووتیار و هەندێكیشیان خوێندكاری زانكۆ بوون، بەڵام بەگشتی بیروباوەڕێكی پتەویان هەبوو، بە ورەی جەنگاوەرانە بەرەو ناوچەكانی خۆیان دەچوون، جەماوەری بادینان پێشوازیی گەرمیان لێكردن.

ئەو دەستەیە ماوەیەك لەناوچەكەدا گەڕان و دەستیانكرد بە پەیوەندیی كردن بە دۆستە نزیكەكانی خۆیان و مژدەیان دەدا بە خەڵك، كە شۆڕشی چەكداری دەستپێدەكاتەوە، لەماوەیەكی كەمیشدا ئەركەكانی خۆیان بە باشی جێبەجێكرد و تۆوی رێكخستنیان چاند، باسی جۆشدانەوەی خەبات و شۆڕشی نوێیان دەكرد، هەر لەبەر ئەو هۆكارەش چەندینجار هەوڵی شەهیدكردنی ئیبراهیم عەزۆی فەرماندە و هاوڕێكانی درا، بەڵام لەو بارودۆخە سەختەدا خۆیان راگرت و درێژەیان بە ئەركی گرانی سەرەتای شۆڕشی نوێ دا.

پێشمەرگەكانی مەفرەزەكەی بادینان توانییان رووبەڕووی ئاستەنگ و مەترسییەكان ببنەوە، چەندین ئەركی سیاسیی گەورە و هۆشیاركردنەوەی جەماوەریان لە ناوچەكانی زاخۆ، دهۆك، ئامێدی لە ماوەیەكی كەمدا جێبەجێكرد. بەداخەوە رۆژی 19/10/1976 لە ئەشكەوتی (باڤێ) شەهیدی فەرماندە برایم عەزۆ و تەواوی هاوڕێكانی شەهیدكران.[١]

.....

شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ ناسراوه‌ به‌ جه‌بار، ساڵی 1949 له‌ گوندی (گرڤر) ـى نزیك كۆمپانیای نه‌وتی عه‌ین زاله‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی زوممار له‌ دایكبووه‌، ساڵی 1969-1970 كۆلیژی ئه‌ندازیاری به‌شی كاره‌بای له‌ زانكۆی موسڵ ته‌واوكردووه‌و پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی به‌شه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.

لێپرسراوی لیژنه‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌ له‌ زانكۆداو سه‌ر به‌ باڵی مه‌كته‌بی سیاسی بووه‌، دوای ته‌واوكردنی خوێندن له‌ سوپای عیَراق دا ناوی به‌ ئه‌فسه‌ر هاتووه‌ته‌وه‌و خولی راهێنانء مه‌شقی سه‌ربازی له‌ میسرو یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو بینیوه‌و پله‌ی (نه‌قیب) ـی هه‌نده‌سه‌ی وه‌رگرتووه‌ له‌ به‌شی رۆكێت له‌ سوپای عیَراق دا.

ساڵی 1970 له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی - لینینی كوردستان، بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی شاری به‌غدای كۆمه‌ڵه‌ بووه‌، هه‌میشه‌ ماڵه‌كه‌ی ببووه‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ وه‌ك شه‌هیدان (خاڵه‌ شیهاب، ئه‌نوه‌ر، جه‌عفه‌رو جه‌بار فه‌رمانی نه‌مر).

شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ پیاوێكی به‌توانابوو بۆ رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، كاتێك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ئاشكرابوو له‌ رۆژی 1975/9/16 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێكی دا ده‌چنه‌ موسڵء دواتریش عه‌ین زاله‌، له‌وێوه‌ به‌ قاچاغ چوونه‌ وڵاتی سوریاو له‌وێ خۆیان به‌ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ده‌ناسێننء ده‌ست به‌ كاری شۆڕشگڕانه‌ ده‌كه‌ن.

شةهيد ئيبراهيم عةزؤ، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌م ده‌سته‌ی چه‌كداری شۆڕی نوێ بوو كه‌ له‌ سوریاوه‌ نێردرایه‌وه‌ بۆ كوردستان، ئه‌وكاته‌ كوردستان خاڵی بوو له‌ پێشمه‌رگه‌، ته‌نیا سیخوڕو پۆستاڵ ره‌شی فاشیسته‌كانی لێبوو، نه‌جمه‌دین بیوك كه‌ ناسرابوو به‌ (نه‌جۆ) ئه‌و پۆله‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ی گه‌یانده‌وه‌ كوردستان، نه‌قیب ئیبراهیم عه‌زۆ فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ناوچه‌ی بادینان بوو، گه‌یشتنه‌ نزیك روباری (هیزل) له‌ پشتی زاخۆ و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی تر یه‌كتریانگرته‌وه‌، كه‌ نه‌خشه‌ی رۆیشتن به‌ره‌و بادینان دابنێن تا به‌سه‌لامه‌تی بگه‌نه‌ شوێنی خۆیان، چونكه‌ شاره‌زایان له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ژماره‌یان 37 كه‌س بوو، به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی ئیبراهیم عه‌زۆ كران به‌ چوار مه‌فره‌زه‌، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی یه‌كه‌م ئیبراهیم عه‌زۆ، دووه‌م عزه‌ت ئیسماعیل شه‌نگاری، سێیه‌م عومه‌ر ئیبراهیم رشید، چواره‌م جه‌بار مه‌لا غه‌نی سندی بوون.

ئه‌و چوار ده‌سته‌یه‌ بۆجێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان دابه‌شبوون به‌سه‌ر ناوچه‌كانی: زاخۆ، ئامێدی، دهۆكء كه‌وتنه‌ چالاكی سیاسیء رێخراوه‌یی پێشمه‌رگایه‌تی، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌كان زۆربه‌یان پێشتر له‌ شۆڕشی ئه‌یلول دا یان كادیر بوون یان پێشمه‌رگه‌ بوونء شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بوو له‌ ئاشناكردنی خه‌ڵك دا.

ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ یه‌كه‌م ده‌سته‌ی پارتیزانه‌كان بوون، هه‌ڵبژارده‌ی لاوه‌ شۆڕشگێره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بوون، هه‌موویان مه‌شقی جه‌نگییان پێكرابوو و خولی په‌روه‌رده‌كردنی كادیرانیان بینیبوو، جگه‌له‌وه‌ی له‌هه‌موو شه‌ڕه‌كانی ساڵانی 1974 و 1975 دا به‌شدارییانكردبوو و پێشمه‌رگه‌و كادیری سیاسی بوون له‌ناو (پ.د.ك) دا.

له‌ناو پێشمه‌رگه‌كان دا خه‌ڵكی ناوچه‌كانی: زاخۆ، دهۆك، شێخان، عه‌ین زاله‌، ته‌لعه‌فه‌رو شه‌نگاریان تێدابوو، هه‌ندێكیان جوتیارو هه‌ندێكیشیان خوێندكاری زانكۆ بوون، به‌ڵام به‌گشتی بیروباوه‌ڕێكی پته‌ویان هه‌بوو، به‌ وره‌ی جه‌نگاوه‌رانه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی خۆیان ده‌چوونء جه‌ماوه‌ری بادینان پێشوازی گه‌رمیان لێكردنء هاوكاریانكردن.

ئه‌و ده‌سته‌یه‌ ماوه‌یه‌كی باش له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕانء ده‌ستیانكرد به‌په‌یوه‌ندییكردن به‌دۆسته‌ نزیكه‌كانی خۆیانء مژده‌یان ده‌دا به‌خه‌ڵك كه‌وا شۆڕشی چه‌كداری ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌بوو له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌باشی ئه‌نجامداو تۆوی رێكخستنیان چاند، باسی جۆشدانه‌وه‌ی خه‌باتء شۆڕشی نوێیان ده‌كرد به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئیبراهیم عه‌زۆ زۆر له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕایه‌وه‌و باسی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی بۆ ده‌كردن و به‌ناوی (ی.ن.ك) قسه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌كرد، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌ زۆر هه‌وڵی شه‌هیدكردنی ئیبراهیم عه‌زۆو هاوڕێكانی درا، به‌ڵام له‌و بارودۆخه‌ سه‌خته‌دا خۆیان راگرتء درێژه‌یان به‌ ئه‌ركی گرانی سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ دا.دواتربەشێوازێکی پیلان بۆداڕێژراولەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک دەستگیرکران لەلایەن(قیادە مۆقەتە/واتە پارتی) بەشێوازێکی دڕدانە لەڕۆژی(۱۹/۱۰/۱۹۷٦)لەئەشکەوتی(پاڤێ)لەدەڤەری بادینان شەهیدکران[٢]




......

یەكەم مەفرەزەی شۆڕشی نوێی باشووری كوردستان بە پێشەنگایەتی یەنەكە و بە فەرماندەیی شەهید (ئیبراهیم عەزۆ) فەرماندە و كادری پێشكەوتووی كۆمەڵەی ڕەنجدەران لە سوریاوە دەگەڕێنەوە دەڤەری بادینان بۆ جۆشدانی خەبات و بەرخودان، بەڵام لە ١٩٧٦/١٠/١٩ بەناوی دەعوەتەوە لەلایەن چەكدارەكانی قیادە مووەقەتەی پارتی و ماڵباتی بارزانی-یەوە دەستگیر دەكرێن.

ئیبراهیم عەزۆ و هاوڕێكانی و كۆمەڵێك لاوی كوردپەروەر و شۆڕشگێر و پێشكەوتنخوازی كوردستان، لە كاتێكدا شەهیدكران، گیانی خۆیان خستبوە سەردەستیان و وازیان لە ژیان و گوزەرانی تایبەتی خۆیانهێنابوو، چوبوون بۆ هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی كوردستان و بوژانەوەی كوردایەتی و كڕینەوەی شەرەف و ناموسی كوردەواریی.

بەداخەوە، لەجیاتی ئەوەی پشتیوانییان لێبكرێت و یارمەتی بدرێن، كەچی بەشێوەی زۆر نامەردانە هەمویان كوشتن.

٤٤ ساڵ بەسەر شەهیدكردنی برایم عەزۆ و هاورێكانیدا تێپەڕدەبێت، جارێكیتر پەدەكە ئاگری شەڕی ناوخۆ خۆش دەكات، بە شەڕ فرۆشتن بە گەریلاكانی پەكەكە، دەیەوێت خوێنی كورد بەدەستی كورد بڕژێت، ئەمكارەشی تەنها دڵی دوژمن خۆش دەكات، كە بە چوار چاوەوە چاوەڕوانی ئەمڕۆژەن، بۆئەوەی كورد لەناوخۆدا بەیەكا بدەن.

شۆڕشی نوێ لە بادینانەوە دەستیپێكرد

هەر لە سەرەتای دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە (یەنەکە) لە ساڵی ١٩٧٥دا، بیر لەوە كرابۆوە لە دروستكردنەوەی دەستەی چەكداردا بارەگا لە بادینان دابنرێت و لەوێوە سەركرایەتی شۆڕشەكە بكرێت، چونكە بادینان ناوچەیەكی ستراتیژی و گرنگی جیۆپۆلەتیكی هەبوو، هەر بۆیە كە جاڕی شۆڕشی نوێ درا لە ١/٦/١٩٧٦، دەستەی دامەزرێنەر كە لە دەرەوەی وڵات بوون، ئاگاداری هەڤاڵانی ناوەوەی وڵاتیان كرد مەفرەی چەكدار لە ناوچەكانی سلێمانی و هەولێر و كەركوك بنێرنە شاخ، خۆشیان لە سوریاوە چوار مەفرەزەی تەیاركراو بە چەك و پێداویستی پێشمەرگایەتییەوە كە زۆربەیان خەڵكی بادینان و هەندێكیشیان خەڵكی ناوچەكانی موسڵ بوون، بەسەركردایەتی نەقیبی ئەندازیار ناردەوە ناوچەكانی بادینان.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

پێشمەرگەكان كە ژمارەیان ٣٧ كەس بوو، كران بە چوار مەفرەزەوە، هەریەك لە برایم عەزۆ، عیزەت ئیسماعیل شەنگاری، عومەر ئیبراهیم رەشید و عەبدولجەبار مەلاغەنی سندی فەرماندەی مەفرەزەكان بوون، بەزوویی گەیشتنە ناوچەكانی بادینان، سەرەتا لە نزیك رووباری (هیزل) لە سەروو زاخۆوە یەكیان گرتەوە، كۆبوونەوەیەكیان كرد و ئیش و كارەكان دیاریكران، بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان هەر چوار مەفرەزەكە دابەشكران بەسەر ناوچەكانی دهۆك، ئامێدی و زاخۆ دا.

ئیبراهیم عەزۆ، یەكەم فەرماندەی شۆڕشی نوێی باشووری كوردستان

فەرماندە بوێر و چاونەترسەكەی ڕۆژانی نائومێدی، دڵ پڕ لە هیوا و ئومێدەكەی پاش ئاشبەتاڵ، پاڵەوانەكەی بادینانی دەم كوتكراو، شەهید ئیبراهیم عەزۆ، كە بە ناهەق خۆی و هەڤاڵە قارەمانەكانیان شەهید كرد و بە خەیاڵی خاویان وایاندەزانی كە بەڕشتنی خوێنی یەكەم مەفرەزەكانی شۆڕشی نوێ كۆتایی بە شۆڕش دێنن.

پەروەردەی عەسكەری لە مۆسكۆ بینی بوو

ئیبراهیم عەزۆ ، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی گرڤری سەر بە ناحیەی زوممار لە دایكبووە، ساڵی ١٩٦٩-١٩٧٠ كۆلیژی ئەندازیاری بەشی كارەبای لە زانكۆی موسڵ تەواوكردووە و پلەی دووەمی لەسەر ئاستی بەشەكەی بە دەستهێناوە.

ئیبراهیم عەزۆ، لاوێكی ژیری تێكۆشەربو، ئەندازیاربو بە سەرباز و بوبو بە نەقیب لە سوپای عێراقیدا، لە مۆسكۆ دەورەی سەربازی بینیبو، خوێندەوارێكی چاكبو، عەرەبی و ئینگلیزی و كوردی بە هەردو لەهجەكانی دەزانی. دەستی نوسینیشی هەبو، هەم لەڕوی عەسكەریەوە و هەم لەڕووی سیاسیەوە و هەم لەڕوی بیركردنەوەوە و هۆشەوە بە توانا بو، شەهیدبونی، زیانێك بو كە هەتا ئێستاش كەلێنەكەی لەناوچەی بادینان پڕنەكراوەتەوە.

مام جەلال لەبارەی برایم عەزۆەوە دەڵێت: "ئیبراهیم عەزۆ چەند سیفەتێكی كۆكردبۆوە، یەكەم بادینی، دوهەم عەسكەری بو، سێهەم، ئەندازیار و رۆشنبیر و نوسەر و ئازا بو، چاك لەشەڕی پارتیزانی تێگەیشتبو، شەهیدكردنی كەلەبەرێك بو، بەئاسانی بۆ كورد و یەكێتی پڕنەكرایەوە".

لێپرسراوی لیژنەی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بووە لە زانكۆدا و سەر بە باڵی مەكتەبی سیاسی بووە، دوای تەواوكردنی خوێندن لە سوپای عێراق دا ناوی بە ئەفسەر هاتووەتەوە و خولی ڕاهێنان و مەشقی سەربازی لە و یەكێتی سۆڤیەت بینیوە و پلەی (نەقیب)ی هەندەسەی وەرگرتووە لە بەشی ڕۆكێت لە سوپای عێراق دا.

مژدەی دەستپێكردنەوەی خەباتی چەكداری بە خەڵكی بادیناندا

فەرماندەی یەكەم دەستەی چەكداری شۆڕی نوێ بوو كە لە سوریاوە نێردرایەوە بۆ كوردستان، ئەو پێشمەرگانە ژمارەیان ٣٧ كەس بوو، بە پێی بەرنامەیەكی ئیبراهیم عەزۆ كران بە چوار مەفرەزە، فەرماندەی مەفرەزەی یەكەم ئیبراهیم عەزۆ، ئەم ٤ مەفرەزەیە بۆ جێبەجێ كردنی ئەركەكانیان دابەش بوون بە سەر ناوچەكانی زاخۆ، ئامێدی، دهۆك و ، كەوتنە چالاكی سیاسی و ڕێكخراوی، پێشمەرگەیی.

فەرماندەو پێشمەرگەكان هەڵبژاردەی لاوە شۆڕشگێرەكانی ئەو ناوچەیە بوون، هەموویان مەشقی جەنگییان پێكرابوو و خولی پەروەردەكردنی كادیرانیان بینیبوو، لەشەڕەكانی ساڵانی ١٩٧٤ و ١٩٧٥ دا بەشدارییانكردبوو و پێشمەرگەو كادیری سیاسی بوون لەناو پارتی.

لە ناو پێشمەرگەكاندا خەڵكی ناوچەكانی: زاخۆ، دهۆك، شێخان، عەین زالە، تەلعەفەرو شەنگاریان تێدابوو، هەندێكیان جووتیار و هەندێكیشیان خوێندكاری زانكۆ بوون، بەڵام بەگشتی بیروباوەڕێكی پتەویان هەبوو، بە ورەی جەنگاوەرانە بەرەو ناوچەكانی خۆیان دەچوون و جەماوەری بادینان پێشوازی گەرمیان لێكردن و هاوكاریانكردن.

ئەو پێشمەرگانە یەكەم دەستەی پارتیزانەكان بوون، هەڵبژاردەی لاوە شۆڕشگێرەكانی ئەو ناوچەیە بوون، هەموویان مەشقی جەنگییان پێكرابوو و خولی پەروەردەكردنی كادرانیان بینیبوو.

ئەو دەستەیە ماوەیەكی باش لە ناوچەكەدا دەگەڕان و دەستیانكرد بە پەیوەندییكردن بە دۆستە نزیكەكانی خۆیان و مژدەیان دەدا بە خەڵك كەوا شۆڕش دەستپێدەكاتەوە، مژدەی دەست پێكردنەوەی خەباتی چەكداریان بە خەڵكی بادیناندا و، پێوەندییان لەگەڵ زۆر كەس لە گوند و شارەكان دامەزراند.

باسی جۆشدانەوەی خەبات و شۆڕشی نوێیان دەكرد بەڕابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە تایبەت ئیبراهیم عەزۆ زۆر لە ناوچەكەدا دەسوڕایەوە و باسی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی بۆ دەكردن و بە ناوی (ی.ن.ك) قسەی بۆ خەڵك دەكرد.

مامجەلال: "سەركردایەتی بارزانی، بەبێ هۆ شەڕی براكوژییان هەڵگیرساندەوە"

بەڵام هەر لە سەرەتاوە چەكدارانی قیادەمۆقەتە كەوتنەخۆ بۆ شەهیدكردنی ئەو پێشمەرگانە و بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی شۆڕش، زۆر هەوڵیاندا و پیلانیان گێڕا، بەڵام هەر چوار مەفرەزەكە توانیان خۆڕاگرانە درێژە بە بەرنامەی شۆڕشگێرشانەی خۆیان بدەن و خۆشیان لە شەڕی لابەلا بپارێزن، ئامانجی ئەوان تەنیا لێدان بەگژداچوونەوەی رژێمی داگیركەری بەعس بوو.

مام جەلال: "زۆر بەداخەوە هەرچەندە ئێمە هەوڵماندا كە دۆستایەتی لەگەڵ مەسعود و ئیدریس بارزانی دروستبكەین، بەڵام ئەوانە بێ ئەنجام بوو". ئیدریس بارزانی لە كۆبونەوەیەكدا كە كۆمەڵێك كادێری تێیدا بەشداربو، هەڕەشەی كردبو، گوتبوی (ئەگەر شۆڕشمان پێ نەكرێ شۆڕشمان پێ تێكدەدرێ، ئێمە ئاگادری ئەو بزوتنەوەیە نین، كە ئێستا یەكێتی نیشتمانی دەستی پێكردوە).

ئەوەبو لە بادینان تەهدیدەكەی خۆیان هێنایەدی و ئەو مەفرەزە سی و هەشت كەسییەی، گەڕابونەوە بۆ خەبات، لە ناویان بردن، ئەگەر لەناویان نەبردنایە بەڕاستی دەبونە هەوێنێكی باش، بۆ بزوتنەوەیەكی پێشمەرگانەی گەورە لە ناوچەی بادینان.

یەك لە دوای یەك شەڕیان بە یەكێتی دەفرۆشت، جاری یەكەم گروپی ئیبراهیم عەزۆ، عزەت شەنگاریی، عەبدولرەحمان شەنگاریی، قاسم محەمەد عەلی و سندی و برادەرەكانی تریان شەهیدكرد كە نزیكەی ٣٧ كادێری زۆر باشبون. ئەو كاتە ٣٧ كادێر، گەلێك زۆربو، لە سەرەتادا لە هەمو ناوچەی سلێمانی ٣٠ تا ٣٨ كەس چوبونە دەرەوە.

بەناوی میواندارییەوە بانگیان كردن، كەچی خیانەتیان لێكردن

١٥ی تەمموزی ١٩٧٩ ئیبراهیم عەزۆ بۆ بەڕێكردنی پێشمەرگەیەكی نەخۆش و ناردنی پۆستە دەربارەی ئەنجامی كارەكانیان لەگەڵ مەفرەزەكەی چوە گوندی (نێروە) ناوچەی گویی (لە قەزازی ئولودەرە - قلەبان لە باكوری كوردستان).

پێشتر قیادە موەقەتە كەوتبوونە چاودێری و سۆراخی ئەم پێشمەرگانە لە ناوچە سنوورییەكانی ئولودەرە (قلەبان) - چەقورجە و، خێڵە كوردەكانی ئەوێیان لێ هاندا بون كە هەركەسێكیان لەو پێشمەرگانە بەر دەس كەوت بیانگرن، چەك و كەلوپەلەكانیان بۆ ئەوان و، سەریشیان بۆ قیادە موەقەتە، سەرەنجام پیلانەكەی قیادە موەقەتە بەوە سەری گرت كە خەڵكی گوندەكانی سەر سنوور لە رێگەی میوانداریكردن و دۆستایەتییەوە سێ لە مەفرەزەی پێشمەرگەكانی یەكێتییان خستە داوەوە و ماڵ درا بەخەڵكی گوندەكان و سەریش بۆ قیادە موەقەتە بوو.

٣٧ پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەكانی شۆڕشیان تەفروتونا كرد

هەر لە سەرەتاشەوە زۆر هەوڵی شەهیدكردنی ئیبراهیم عەزۆو هاوڕێكانی درا، بەڵام لەو بارودۆخە سەختەدا خۆیان ڕاگرت و درێژەیان بە ئەركی گرانی سەرەتای شۆڕشی نوێ دا. شەهید (ئیبراهیم عەزۆ) لە ١٩٧٦/١٠/١٩ ئەمجارەیان لەپیلانێكی نامەردانە و بەناوی دەعوەتەوە لەلایەن چەكدارەكانی قیادە مووەقەتەوە دەستگیر دەكرێن. خەڵكی گوندی نێروە بەناوی میواندارییەوە لەناو ماڵێكدا دایان ئەنێن. دەوریان ئەگرن و بە فێڵ هەموویان چەك ئەكەن و بەگیراوی تەسلیمی لێپرسراوەكانی قیادە موەقەتەیان ئەكەن.

خیانەتەكە چۆن ئاشكرا بو؟

پیلانەكان بەردەوام بوو تا لە دەرفەتێكدا ئیبراهیم عەزۆ و مەفرەزەكەی كە هەشت پێشمەرگە وبون، لە رۆژی ١٩/١٠/١٩٧٦ دا كەوتنە بۆسەی چەكدارانی قیادە موەقەتەوە و بەبێ هۆكار هەموویان شەهیدكردن.

مەفرەزەكانی عزەت شەنگاری و عومەر ئیبراهیم ئاگاداری ئەو غەدرەنین، كە لە برایم عەزۆ و پێشمەرگەكانی كراوە، یەك دەگرنەوە و دەیانەوێت سۆراخی هاوڕێكانیان بكەن، مخابن ئەوانیش دەكەونە بۆسەوە و هەموویان شەهید دەكرێن.

دواجار ئیبراهیم عەزۆ و هەشت پێشمەرگەی دیكە لە ڕۆژی ١٩٧٦/١٠/١٩ لە ئەشكەوتێكی نزیك گوندی (نێروێ) شەهیدیان دەكەن و دەمی ئەشكەوتەكەش بە تاشە بەرد هەڵدەچنن بۆ شاردنەوەی خیانەت و تاوانەكەیان، دوای چەند ڕۆژێك بە بۆنیان لە لایەن شوانێكی دەڤەرەكەوە ئاشكرا دەبێت و تەرمە پیرۆزەكانیان بە خاك دەسپێردرێت .

زۆر بەداخەوە سەركردایەتی بارزانی جارێكی دیكەش، لە ختوخۆرایی و بە بێ هۆ شەڕی براكوژیی هەڵگیرساندەوە، بە تایبەتی شەهیدكردنی ئیبراهیم عەزۆ و هەڤاڵەكانی لەناو ئەشكەوتی (باڤێ)دا و لە زیندانی قیادەی موەقەتەدا تاوانێكی بێوێنەیە لە مێژووی میللەتی كورد.

دەرئەنجامی شەهیدكردنی فەرماندە ئیبراهیم عەزۆ و هاوڕێكانی:

1- ترسی خستە دڵی خەڵكی بادینان لەوەی بەشداری شۆڕشی نوێی باشووری كوردستان بكەن.

2- ئەو بۆشایی و كەلێنەی بەشەهیدكردنی گروپەكەی بادینان دروستبو، بوە هۆی دابڕانی یەنەكە لەناوچەی بادینان و قەتیس كردنی لەناوچەی سۆران. لەوكاتەوە تائێستاش یەكێتی لەو ناوچەیە لاوازە و نەیتوانیوە وەكو پێویست گەشە بكات.

3- جارێكی تر و دوای ئاشبەتاڵی ١٩٧٥ پەدەكە بوە هەڵگیرسێنەری شەڕی ناوخۆ و دەستپێكردنەوەی قۆناغێكی تری شەڕی كورد و كورد.[٣]

ژ.ت