جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:ههڵبژاردهی یهكهم»
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
| ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''[[نامەیەک لە هەورامانەوە بۆ دۆرهامی بەریتانیا ساڵی 1921]] | '''[[نامەیەک لە هەورامانەوە بۆ دۆرهامی بەریتانیا ساڵی 1921]]''' [[پەڕگە:385233.jpg|وێنۆک]] | ||
وەرگێران و ئامادەکردنی: '''[[جوان عومەر ئەحمەد]]''' | وەرگێران و ئامادەکردنی: '''[[جوان عومەر ئەحمەد]]''' | ||
وەک پێداچوونەوەی ٠٨:٢٥، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦
نامەیەک لە هەورامانەوە بۆ دۆرهامی بەریتانیا ساڵی 1921
وەرگێران و ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەد
385233.jpg لە کاتی وەرگێرانی بەڵگانامەیەک یان یاداشتێکی بەڵگەنامەییدا بە ڕوونی درک بە نەبوون یاخود کەمتەرخەمی کورد دەکەیت لە تۆمارکردن و بەداتا کردنی ڕووداوەکاندا، زۆربەی میللەتانی دنیا بۆ دەوڵەمەندکردنی ژێرخانی مێژووییان بچوکترین رووداوی ڕۆژانەیان تۆمار دەکەن هەربۆیە داتایەکی باوەڕپێکراویان بۆ هەموو سەردەم و ڕووداوێک لەبەردەستایە.
بەداخەوە تۆمار کراوەکانی ئێمەی کورد زیاتر لە یاداشتنامەیەکی تایبەتی دەچێت هەر بەو شێوەیەش بەر دیدی خوێنەر دەکەوێت.
بۆیە ناتوانرێت وەک سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی مێژووی پشتی پی ببەستین، بۆ ئەوەی بەسەرهاتێک رێکەوتێک رووداوێک بمێنیتەوە پیویستە بینووسینەوە 99 ساڵ بەر لە ئێستا گیرترود بێل (Gertrude Bell) لە هەورامانەوە کە بە ئۆرمان ئاماژەی پێکردووە نامەیەک دەنێریت بۆ هۆ بیڵ (Hugh Bell)ی باوکی بۆ بەریتانیا لەنامەکەدا دەڵیت:
شێخ حیسامەدین و کۆمەلێک لە شوینکەوتوانی تەریقەتی نەقشبەندی ساڵی 1921
0002 (6)65.jpg لە گیرترود بێل (Gertrude Bell) بۆ باوکی بەرێز هۆ بیڵ (Hugh Bell)، رێکەوتی نامەکە رۆژی 13-11-1921
باوکە دەبوو بگەڕێمەوە سلێمانی و لە 15ی مانگدا بە شەمەندەفەر بچمەوە بۆ بەغدا، بەڵام ئەوەم نەکردووە.
کاپتن دۆگڵاس پێشنیاری ئەوەی کرد شەوێکیش لە هەورامان لە بەرزاییەکانی سەروو هەڵەبجەوە بە سەربەرم, لە بەردەم ئەم پێشنیارە شل بووم خۆم ڕانەگرت.
بەو داوایە لە خشتەی بردم. هەورامان زۆر ناسراو نەبوو لەلامان تاک و تەرا سەردانی ئەو ناوچەیەی کردبوو.
هەلی ئەوەم بۆ رەخسابوو نەدەبوو ئەم سەردانە لە کیس خۆم بدەم بەڵکو کورترین سەردان باشتر بووە لەوەی لەدەستی بدەم.