جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «قەرەنی جەمیل»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە « هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاره‌. ساڵی ١٩٥٤ له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌. قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له ‌شاری هه‌ولێر ته‌واوكردووه‌. ساڵی ١٩٧٦ - ١٩٧٧ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی له‌ شاری به‌غداد ته‌واوكردووه‌. ساڵی ١٩٧٩ چووه‌ت...»ەوە)
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٠٦، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٦

هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاره‌. ساڵی ١٩٥٤ له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌.

قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له ‌شاری هه‌ولێر ته‌واوكردووه‌.

ساڵی ١٩٧٦ - ١٩٧٧ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی له‌ شاری به‌غداد ته‌واوكردووه‌.

ساڵی ١٩٧٩ چووه‌ته‌ وڵاتی ئیتالیا و تا ساڵی ١٩٨٩ له‌وێ‌ ماوه‌ته‌وه‌، دوارت و له‌ ساڵی ١٩٨٤ چووه‌ته‌ وڵاتی ئیسپانیا تا ساڵی ٢٠٠٣ له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌ و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كوردستان.

بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (شێوه‌كاری) بووه‌ و مامۆستای په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر به‌شی شێوه‌كاری بووه‌.

لە تابلۆکانیدا ڕەگەزێکی مێژوویی، کولتووری یان سرووشتیی کوردستان رەنگی داوەتەوه‌.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

بەشداریی لە زیاتر لە ٣٠ پێشانگای تایبەت و هاوبەشی لە کوردستان و عێراق و شارەکانی تری جیهان کردووە، له‌وانه‌:


  • ساڵی ١٩٧٦ لە هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی كوردی به‌غدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی توركمان جه‌مال ئیبراهیم.
  • ساڵی ١٩٧٧ له‌ هه‌ولێر هۆڵی قوتابخانه‌ی ئه‌یوبییه‌.
  • ساڵی ١٩٨٤ به‌رشەلۆنه‌- ئیسپانیا هۆڵی Prat de iujaes
  • ساڵی ١٩٩٠ ڤالینسیا/ ئیسپانیا- گه‌له‌ری Aihanas
  • ساڵی ٢٠٠٧ هه‌ولێر هۆڵی میدیا.
  • ساڵی ٢٠٠٨ سلێمانی گه‌له‌ری سه‌رده‌م.
  • ساڵی ٢٠١٣ ئه‌ركێۆلۆژیای كات و شوێن، هۆڵی میدیا- هه‌ولێر.
  • ساڵی ٢٠١٨ ئینسانی وه‌همی و وه‌همی شارستانییه‌ت، هۆڵی میدیا- هه‌ولێر.
  • ساڵی ٢٠١٩ ستیل لایف، هۆڵی میدیا، هه‌ولێر.
  • ساڵی ٢٠٢١ لە گەلەری سلێمانی.
هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

هاوشێوه‌ی به‌دیع باباجان پۆرترێتی بۆ زۆرێك له‌ شاعیره‌كان و هونه‌رمه‌نده‌كان نه‌خشاندووه‌ و توانیوێتی دنیایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی له‌ڕووی كێشانی پۆرترێته‌وه‌ دروست بكات و خۆی جیابكاته‌وه‌ له‌ هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی، هه‌ربۆیه‌ نه‌خشی پۆرترێته‌كان نه‌خشێكی باڵای هونه‌رییه‌ كه‌ توانیوێتی بیكاته‌ به‌شێكی گرنگی پانتایی قۆناغی كاره‌كانی خۆی كه‌ به‌شێكیان وه‌كو ئه‌رشیفێك له‌لای خۆی ماوه‌ته‌وه‌ و به‌شێكی له‌نێوان رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كاندا به‌تایبه‌تی له ‌دووتوێی ژماره‌ جیاوازه‌كانی گۆڤاری (ڕامان)دا ده‌بینرێن.

زیاتر له‌ ٤٥ ساڵی ژیانی بۆ هونه‌ر ته‌رخانكردووه‌ و دواتر توانیوێتی له‌دوا وێستگه‌كانی كاری هونه‌ری خۆیدا رێبازێك بۆ چۆنێتی خستنەڕووی كاره‌كانی هه‌ڵبژێرێت كه‌ ئه‌ویش (واقیعییه‌تی ته‌عبیرییه‌)ه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆكارێك بۆ ناسینه‌وه‌ی كاره‌كان.


قەرەنی جەمیل بەهۆی نەخۆشییەوە ڕۆژی ٣ی ٦ی ٢٠٢٥ تەمەنی ٧١ ساڵی کۆچی دوایی کردووه‌.


7722023 tablo1.jpg
8722023 tablo8.jpg