جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «قەرەنی جەمیل»
Rebwar (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە « هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاره. ساڵی ١٩٥٤ له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه. قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له شاری هه‌ولێر ته‌واوكردووه. ساڵی ١٩٧٦ - ١٩٧٧ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی له شاری به‌غداد ته‌واوكردووه. ساڵی ١٩٧٩ چووه‌ت...»ەوە) |
Rebwar (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
| ھێڵی ٣٦: | ھێڵی ٣٦: | ||
قەرەنی جەمیل بەهۆی نەخۆشییەوە ڕۆژی ٣ی ٦ی ٢٠٢٥ تەمەنی ٧١ ساڵی کۆچی دوایی کردووه. | قەرەنی جەمیل بەهۆی نەخۆشییەوە ڕۆژی ٣ی ٦ی ٢٠٢٥ لە تەمەنی ٧١ ساڵی کۆچی دوایی کردووه. | ||
دوایین پێداچوونەوەی ١٣:٠٧، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٦
هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاره. ساڵی ١٩٥٤ له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه.
قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له شاری هه‌ولێر ته‌واوكردووه.
ساڵی ١٩٧٦ - ١٩٧٧ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی له شاری به‌غداد ته‌واوكردووه.
ساڵی ١٩٧٩ چووه‌ته وڵاتی ئیتالیا و تا ساڵی ١٩٨٩ له‌وێ ماوه‌ته‌وه، دوارت و له ساڵی ١٩٨٤ چووه‌ته وڵاتی ئیسپانیا تا ساڵی ٢٠٠٣ له‌وێ ماوه‌ته‌وه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان.
بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (شێوه‌كاری) بووه و مامۆستای په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر به‌شی شێوه‌كاری بووه.
لە تابلۆکانیدا ڕەگەزێکی مێژوویی، کولتووری یان سرووشتیی کوردستان رەنگی داوەتەوه.
بەشداریی لە زیاتر لە ٣٠ پێشانگای تایبەت و هاوبەشی لە کوردستان و عێراق و شارەکانی تری جیهان کردووە، له‌وانه:
- ساڵی ١٩٧٦ لە هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی كوردی به‌غدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی توركمان جه‌مال ئیبراهیم.
- ساڵی ١٩٧٧ له هه‌ولێر هۆڵی قوتابخانه‌ی ئه‌یوبییه.
- ساڵی ١٩٨٤ به‌رشەلۆنه- ئیسپانیا هۆڵی Prat de iujaes
- ساڵی ١٩٩٠ ڤالینسیا/ ئیسپانیا- گه‌له‌ری Aihanas
- ساڵی ٢٠٠٧ هه‌ولێر هۆڵی میدیا.
- ساڵی ٢٠٠٨ سلێمانی گه‌له‌ری سه‌رده‌م.
- ساڵی ٢٠١٣ ئه‌ركێۆلۆژیای كات و شوێن، هۆڵی میدیا- هه‌ولێر.
- ساڵی ٢٠١٨ ئینسانی وه‌همی و وه‌همی شارستانییه‌ت، هۆڵی میدیا- هه‌ولێر.
- ساڵی ٢٠١٩ ستیل لایف، هۆڵی میدیا، هه‌ولێر.
- ساڵی ٢٠٢١ لە گەلەری سلێمانی.
هاوشێوه‌ی به‌دیع باباجان پۆرترێتی بۆ زۆرێك له شاعیره‌كان و هونه‌رمه‌نده‌كان نه‌خشاندووه و توانیوێتی دنیایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی له‌ڕووی كێشانی پۆرترێته‌وه دروست بكات و خۆی جیابكاته‌وه له هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی، هه‌ربۆیه نه‌خشی پۆرترێته‌كان نه‌خشێكی باڵای هونه‌رییه كه توانیوێتی بیكاته به‌شێكی گرنگی پانتایی قۆناغی كاره‌كانی خۆی كه به‌شێكیان وه‌كو ئه‌رشیفێك له‌لای خۆی ماوه‌ته‌وه و به‌شێكی له‌نێوان رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا به‌تایبه‌تی له دووتوێی ژماره جیاوازه‌كانی گۆڤاری (ڕامان)دا ده‌بینرێن.
زیاتر له ٤٥ ساڵی ژیانی بۆ هونه‌ر ته‌رخانكردووه و دواتر توانیوێتی له‌دوا وێستگه‌كانی كاری هونه‌ری خۆیدا رێبازێك بۆ چۆنێتی خستنەڕووی كاره‌كانی هه‌ڵبژێرێت كه ئه‌ویش (واقیعییه‌تی ته‌عبیرییه)ه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆكارێك بۆ ناسینه‌وه‌ی كاره‌كان.
قەرەنی جەمیل بەهۆی نەخۆشییەوە ڕۆژی ٣ی ٦ی ٢٠٢٥ لە تەمەنی ٧١ ساڵی کۆچی دوایی کردووه.