جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(٢٦ دەستکاری لەلایەن ٢ بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[کاولبوون]]'''
'''[[ئەوڕەحمانی حاجی مارف]]''' [[پەڕگە:249171231 .jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:450546199 82591212007.jpg|وێنۆک]]
زانا و نووسەر و زمانزان و زمانناسی مەزنی کورد (ئەوڕەحمانی حاجی مارف) ، نیو سەدە بێ پسانەوە کونجکاو بەدوای وشەی کوردی و خجڵی کاری زمانەوانی، ئەمێستاش لەنێو وشە و قەڵەمی هەمووماندا دەژیت، یەکێکە لە سەرچاوە و کۆڵەکە سەرەکی و پتەوەکانی زمانی کوردی، بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و سەرنجەکانی خزمەتێکی گەورەی پێشکەش بە نەتەوەکەی کردووە و لە زۆربەی لایەنەکانی زمان دواوە و گەلێک دیوی شاراوەشی دەرخستوون و پەردەی لەسەر هەڵماڵیون و ساغیکردوونەتەوە.

تێکستی: ‌‌[[شێرزاد حەسەن]]
زانای گەورەمان (ئەوڕەحمانی حاجی مارف) لە دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەییدا، بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن ڕوو لە وڵاتی ڕووسیا دەکات، سێزدە ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە و بە هەوڵ و کۆشش و توانستی خۆی لە ڕێگەی خوێندنەوەی بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی جیهان زمانی ڕووسی فێردەبێت. لە زانکۆی (لینینگراد) بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماجستێر بەدەستدەهێنێت، دواتریش لە (ئامۆژگاری ڕۆژهەڵاتناسیی ئەکادیمیای سۆڤیەتی لینینگراد) بە هاوکاری مامۆستا کوردەکەی پڕۆفیسۆر (قەناتی کوردۆ - کوردۆیف) ، کە کەڵک و قازانجێکی زۆری لێبینیوە و بۆ ئەو پاڵپشتێکی بەهێز بووە، نامەی دکتۆرایەکەی لەبارەی (مێژووی فەرهەنگنووسیی کوردی و شێوازی دانانی فەرهەنگی ڕووسی-کوردی) تەواودەکات و بڕوانامەی دکتۆراش بەدەستدەهێنێت.

پێشکەشە بە '''[[مانو بەرزنجی]]'''
لە ساڵی (1973) دا دەگەڕێتەوە و نیشتمان و لە کۆڕی زانیاریی کورد و زانکۆکانی: (سلێمانی و ئیبن ڕوشد و خانەقین)  قۆڵی خزمەتکردن هەڵدەکات و وانە بە قوتابییانی بەکالۆریۆس و ماجستێر و دکتۆرا دەڵێتەوە و سەرپەرشتی دەیان نامەی ماجسێر و دکتۆرای کردووە، ئاریکار و هاندەری گەورەی قوتابییە کوردەکانی بەشی کوردی بووە لە شاری بەغدا و پاڵپشتێکی بەهێزیان بووە، هەروەها  لە کۆلێژی پەروەردەی (ابن رشدی) زانکۆی بەغداو کۆلێژی ئادابی زانکۆی گەرمیان وانەی دەوتەوە.

* دڵم...
* دڵم.. ئاە.. لە دڵی من
* ئەوە چەندین ساڵە.. دڵم
* وەک زەنگی کڵێسایەکی کاولبوو
* تۆز و گەردی.. هەر هەموو دونیای لێنیشتووە
* جاران.. دەستی میهر و ڕەحمەتێک دەهات..
* سەدەها ئاوازی ڕەنگاوڕەنگی..
* بە گوێمدا دەچرپاند
* هەر ئاوازێک هەزارەها
* کۆترە باریکەی تریقە و خۆشی..
* لە ئاسمانی چاوەکانما هەڵدەفڕاند..!
***
* کەچی ئێستاکێ  من..
* بوومەتە گوندێکی چۆڵ و خەرابات
* کڵێسای ڕۆح، بێ سایە و سێبەر و سابات
* هەردوو باسکم.. دوو باڵی خاچێکی شکاون
* بێناز..  کەوتوون.. کەچی وەکو عیسای مەسیح
* ئەفسووس و واوەیلا و موخابن
*  کە یەزدان هەڵینەکێشام بۆ بن پەڕەکەی ئاسمانێ!

[[کاولبوون|درێژەی بابەت]]
 
[[ ئەوڕەحمانی حاجی مارف|درێژەی بابەت]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏٠٤:٥٢، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

ئەوڕەحمانی حاجی مارف

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

درێژەی بابەت