جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «دڵزار»
Rebwar (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ناوی (ئەحمەد مستەفا محەممەد ئاغای حەوێزی)یه و به دڵزار ناسراوه. له ٨ی ١٢ی ١٩٢٠ لە شاری کۆیە له‌دایك بووه. وێنۆک له‌ژێركاریگه‌ری باوكی كه شیعری فارسی بۆ کردووەتەوە کوردی و داستانی بۆ خوێندووەتەوە، ئاره‌زووی له...»ەوە) |
Rebwar (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
| ھێڵی ١٩: | ھێڵی ١٩: | ||
ساڵی ١٩٩٤ گەڕایەوهتهوه نیشتیمان و له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه تا له ١٠ی ٤ی ٢٠٢١ له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی [[دەروێش خدر]] به‌خاك سپێرراوه. | ساڵی ١٩٩٤ گەڕایەوهتهوه نیشتیمان و له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه تا له ١٠ی ٤ی ٢٠٢١ له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی [[دەروێش خدر]] به‌خاك سپێرراوه. | ||
هۆنراوه‌كانی له كتێبێكدا به ناوی [[دیوانی دڵزار]] چاپ كراوه. | |||
[[پۆل:کەسایەتی]] | [[پۆل:کەسایەتی]] | ||
وەک پێداچوونەوەی ٠٦:٣٥، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ناوی (ئەحمەد مستەفا محەممەد ئاغای حەوێزی)یه و به دڵزار ناسراوه.
له ٨ی ١٢ی ١٩٢٠ لە شاری کۆیە له‌دایك بووه.
له‌ژێركاریگه‌ری باوكی كه شیعری فارسی بۆ کردووەتەوە کوردی و داستانی بۆ خوێندووەتەوە، ئاره‌زووی له هۆنراوه په‌یدا كردووه.
تەمەنی حه‌وت ساڵ بووه لای مەلا ئەسعەد فێری نووسین و خوێندنەوە بووه و ماوەی دوو ساڵێک لە حوجرەی مزگەوت خوێندوویەتی و دواتر له خوێندنی حكومیدا درێژه‌ی به خوێندن داوه و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆیەدا خوێندووه.
ساڵی ١٩٤٣ بووە بە سەرباز و ماوەی سێ ساڵ و نیوێك له سوپای لیڤیدا بووه كه لە لایەن بەریتانیاوە دامەزراوه.
ساڵی ١٩٤٤ چوونەتە فەڵەستین و تا كۆتاییهاتنی جەنگ لە حەیفا ماوه‌تەوە و له‌وێ چاوی به گۆرانی شاعیر گه‌وتووه.
به‌هۆی كاری سیاسی و بیری پێشكه‌وتنخوازییه‌وه چه‌ند جارێك ده‌ستگیركراوه و خراوه‌ته به‌ندیخانه‌وه.
چه‌ند وڵات و شارێكی جیهانی ڕۆیشتووه و دواجار له وڵاتی سوید ماوه‌ته‌وه و مافی پەنابەری وه‌رگرتووه.
ساڵی ١٩٩٤ گەڕایەوهتهوه نیشتیمان و له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه تا له ١٠ی ٤ی ٢٠٢١ له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی دەروێش خدر به‌خاك سپێرراوه.
هۆنراوه‌كانی له كتێبێكدا به ناوی دیوانی دڵزار چاپ كراوه.