داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

زیندانەكانی قەڵای سەربازی نزاركێ و ئاكرێ و سەربازگەی سەلامییە

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە


زیندانەكانی قەڵای سەربازی نزاركێ و ئاكرێ و سەربازگەی سەلامییە

عەلی مەحمود محەمەد

قەڵای نزاركێ لە رۆژهەڵاتی ناوەندی شاری دهۆكە, لە نزیك گوندی بەڕۆشكێڤە, لەناو سنوری گوندی نزاركێیە, لە گەلی بێسێرێ و بەرزاییەكانی ئەردێ كەلهێ یە. لە كۆتایی ساڵی 1976 دەست بە دروستكردنی ئەم تەلارە زەبلاحە كۆنكریتییە كراوە, لەسەر رەنگڕێژی تەلارسازی سۆڤیەتی, لە ماوەی 5 ساڵ تەواو كراوە, هەموو قەڵاكان عێراق یەك رووبەر و ئەندازیارییە 15000 مەتری چوار گۆشەیە و لە چوار لاوە چەكی دژە فڕۆكە پاراستونی.

قەڵای نزاركێ یەكێكە لە 2 قەلاكەی بادینان, لە پاڵ قەڵای سەربازی ئاكرێ, هەروەها چەند قەلایەكی دیكە بە دیزاینێكی زۆر بچووكتر هەن كەلها دەڤەرا بێرسڤێ و شێخان و زاخۆ. لە رێكەوتی 28-8-1988 ەوە, سێ رۆژ دوای دەستپێكردنی ئەنفالی بادینان، ئەنفالكراوانی بادینانیان هێناوەتە زیندانی سەربازگەی قەڵای نزاركێ, ئەم قەڵایە تا نزیك مانگی دەی هەمان ساڵ بەردەوام ئەنفالكراوانی تێدا بووە, چونكە لە لێبوردنە گشتییەكەی 6-9-1988 یش بە دواوە لە جوگرافیای ئەنفالی بادینان ئەنفالكردن بەردەوام بووە, تەنانەت ئەوانەشی خۆیان داوە بە دەستەوە كار بە بڕیاری لێبوردن و ریكارە راگەیەنراوەكان نەكراوە بەرامبەریان.

ئەنفالكراوانی بادینان ژمارەیان چەند بووە


درێژەی بابەت