جەبار جەمال غەریب

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

جەبار جەمال غەریب لە ساڵی 1961 لە شاری قەڵادزێ لە دایک بووە.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لەو شارە تەواو کردووە.

بۆ تەواوکردنی خوێندن چۆتە بە‌‌غدا و لەساڵی 1985 لە زمان وئەدەبی ئینگلیزی لە کۆلێژی ئاداب، زانکۆی بە‌غداد وەرگرتووە .

لە سەرەتای هەشتەکان وەک چیرۆکنووس دەستی پێکردووە و یەکەم چیرۆکی لە گۆڤاری بەیان بەناوی پاشەڕاو بڵاوکردۆتەوە، لە چیرۆکە ناسراوەکانی

  • تەمە پیاو
  • شکانی زێ
  • گیانی تاشەکان
  • پیاوانی مەڕمەڕ
هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

لەگەڵ چەندان چیرۆکی دیکە دواتر لەبەرگێکدا بە ناوی(نامەکانی ژاکۆن) بڵاوکرانەوە.‌

لە ساڵانی نەوەدەکان دەستی کردووە بە نووسینی نۆڤلێت وچەندان نۆڤلێتی لە گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە، بەتایبەتی لە گۆڤاری راماندا.

ناسراوترین نۆڤڵێتەکانی.

  • نامووسی تۆزوبا
  • ژنانی ئاو

لە ناوەندی نەوەدەکانەوە رووی لەنووسین و بڵاوکردنەوەی رۆمان کردووە وهەر لە ساڵەنەشدا رۆمانی کوردی خوێنێکی تازەی تێگەڕا ئەوەش ناوی بەشێک لە رۆمانەکانی.

جگە لە رۆمان و نۆڤلێت و چیرۆک جەبار جەمال غەریب چەندان لێکۆلێنەوە و شیکردنەوەی لەسەر چیرۆک و شانۆو رۆمانی کوردی و بیانی نووسیوە کە دواتر دەزگای سەردەم بە کتێبێکی سەر بەخۆ بڵاوی کردنەوە بەناوی(خوێندنەوەی کتێب) لە بواری ئەدەبی منداڵان سێ کتێبی بڵاوکردۆتەوە بە ناوەکانی:

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

ئەوە جگە لە چەندان لێکۆڵینەوە و بابەتی رەوشنبیری و فیکری کە لە گۆڤارو رۆژنامەکان بڵاوکراونەوە.

وەکو:

  • ئەفسانەی نیشتەخێبوون
  • گریان لە مەحمود پاشای بابانەوە تا قالەمەڕە.
  • دەنگ لە قەوانی قیرەوە تا رادێوی نەوا.
  • سندوقی رەشی وێنە یان سندوقی رەشی نهێنیەکان
  • کوردو کۆچ و مەنفا (هۆکارەکان و جۆرەکانی کٶچ)
  • رۆڵی ئایینەکان لە فۆرمەلە بونی کەلتووری کوردیدا( ئسلام ،مەسیحی ، یەهودی)
  • چیرۆکەکانی ناو تەورات. کتێبێکی سەربەخۆیە بۆ لێکۆلینەوەی ورد لە چیرۆکەکانی ناو تەورات.

ئەو بابەتە بۆ رێز لێنان لە کارەکانی جەبار جەمال غەریب لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە لایەن بەرێوەبەرایەتی رەشنبیری و هونەر ئامادەکراوە.