خواناس وریا گلی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

خواناس وریا گلی لەدایكبووی ساڵی 2001ی چەمچەماڵە، خێزاندار بوو خاوەنی منداڵێک بوو بەناوی رامین تەمەن 3 ساڵ.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

ئەو گەنجێكی شیكپۆش و بەڕەونەق بوو، هونەرمەندو شێوەكاربوو، لە ئاكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "ئەكتەر، شێوەكار، پاڵەوانی كۆنگفو شاوڵین و یاریزانی هونەری جەنگی تێكەڵ) نازناویشم (پاشای شەقام)ە. خواناس گەنجێكی خوێندەوارو خاوەن فیكرو بیروڕای تایبەتی خۆی بوو، لە كوڕو سمینارو دانیشتنەكاندا قسەو رەخنەی تایبەتی خۆی هەبوو.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

خواناس لە كاتی كوشتنی ماریا سام لە 10-03-2022 لە هەولێر، نوسیبوی: هیچ تاوانێك بایی ئەوە نیە تۆ رووح لە مرۆڤێك بسەنیتەوە، بیكوژیت.

ناكرێت هیچ كەسێك بكوژرێت لەسەر سەرپۆشلادان و جگەرەكێشان و ئایین گۆڕین، شانازی بەوەوە دەكەم بۆ یەك دەقەش چاوم نە نوقاندووە لە ناهەقی.

لە ڕۆژی 22-06-2023 نزیک کاتژمێر 5ی ئێوارە ماتۆڕسوارێک بە دەستڕێژی گوللە لەناو بازاڕی چەمچەماڵ تیرۆری کرد.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

رۆژی هەینی23-6-2023، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوژرانی خواناس وریای بە ناوی ( هـ، ک ، ع) راگەیاند و گوتی، تۆمەتبار لەدایکبووی 1995 و دانیشتووی چەمچەماڵە.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە
هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

بابەتە پەیوەستکراوەەکان.