داڕێژە:ههڵبژاردهی دووهم
پێداچوونەوی ٠٨:٣٠، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦ لە لایەن Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان)
نەسرین حسێن ناسراو بە (نەسرین تەنیا) لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵات لە دایکبووم و تەمەنی خوێندنم هەر لەو شارە تەواو کردووە.
خاوەنی دوو جگەرگۆشەمو و ئەرکی دایکایەتی خۆمم بۆ گەورەکردن و پەروەردەیان بە تەنیا بە جێ هێناوە.
لە ساڵی 1997دەستم بە نوسین کردووە، ساڵی2015 بۆ گەیشتن بە خەونەکانم لەبواری شیعر و ئازاد بوونی بیروباوەڕەکانم و قەڵەمەکەم وەکو ژنێک لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو باشور سەفەرم کرد و لە شاری سلێمانی نیشتەجێم.
لە سلێمانی و هەولێر و کەرکووک و دهۆک و شارەکانی دەورووبەر بەشداری چەندین سمینار و کۆڕ و دیبەیت لە تیڤیەکانم کردوە و خاوەنی دەیان خەڵاتی ڕیزلێنانم.
وەکو چالاکوانێک لە ساڵی 2016وە خۆبەخشانە لە ڕێکخراوە مەدەنیەکاندا کارم کردووەو یەکێ بووم لە دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی شاعیران.
لە ساڵی 2005 دا کراوەتە بەڕێوبەری گشتی لەوەزارەتی کشتوکاڵ