حەمدی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی (ئەحمەد بەگی فەتاح بەگی حاجی برایم بەگی مەحمود بەگی ساحێبقڕان)ە‌و بە حەمدی ناسراوە.

له‌ بنه‌ماڵه‌ی ساحێبقڕانه‌ و ساڵی ١٨٨٧ لەشاری سلێمانی لەدایك بووە.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

سەرەتا لە حوجرە دەستی بە خوێندن كردووە‌ و دواتر چووه‌ته‌ قوتابخانەی ڕوشدیەی سەربازی.

لەتەمەنی ١٦ ساڵ بووه‌ یەكەم هۆنراوه‌ی نوسیوە.

له‌لایه‌نه‌ ئینگلیزه‌كانه‌وه‌ كتێبخانەكەی سوتێنراوە‌.

یەكێك بووە لەهاوكارەكانی شێخ مەحموود و كە چووه‌ته‌ ئەشكەوتی جاسەنە، حەمدی له‌گه‌ڵی بووه‌.

ماوه‌ی دوو ساڵ سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بووە‌.

جگه‌ له‌ زمانی كوردی عەرەبی‌و فارسیشی زانیوە.

ناوه‌رۆكی زۆربەی هۆنراوه‌كانی تایبه‌تن به‌ بابه‌تی نەتەوەیی‌، ئاینی و وەسفی سروشت.

دیوانه‌كه‌ی به‌ناوی (دیوانی حەمدی) چاپ كراوه‌.

لە ١٢ی ١١ی ١٩٣٦ كۆچی دوایی كردو لەگردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاك سپێرراوە.