چۆمان ھەردی
Jump to navigation
Jump to search
چۆمان ھەردی لە 29-01-1974لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
هۆزانەوان و وەرگێڕ، چیڕۆکنووس و مامۆستای زانکۆیە، هەروەها شێوەکاریشە.
چۆمان هەردی یاریدەدەری پرۆفیسۆرە لە زانكۆی ئەمریكیی عێراق-سلێمانی، هەروەها لە هەمان زانکۆدا دامەزرێنەری سەنتەری جێندەر و گەشەپێدانە.
چۆمان بەهۆی چالاکییەکانییەوە لەبوارەکانی فێمینیزم، ژنان و جێندەر ڕووبەڕووی هەڕەشەی کووشتن بۆتەوە.
چۆمان هەردی کچی شاعیری کوردی، ئەحمەد هەردییە. براکانی ئاسۆس و ڕێبین، لە بواری ڕۆژنامەوانیی کاردەکەن.
لە ساڵی 1975 بە خێزانەوە چوونەتە ئێران و وە لەدوای ڕێکەوتننامەی جەزائیر و ساڵی 1979 گەڕاونەتەوە باشووری کوردستان.
چۆمان هەردی لە ساڵی 1993 چووەتە بەریتانیا و ھەرلەوێش بۆتە خوێندکاری بەشی فەلسەفە و دەروونناسی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ھاوکات چۆمان ھەردی دوکتۆرای (PhD) ھەر لە بریتانیا ھێناوە.