ڕەشید شەوقی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٦:٥١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ لە لایەن Rebwar (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ڕەشید شەوقی وێنۆک ڕەشید شەوقی سەعید شەوقی قادر ئەفەندی گەورە، ساڵی ١٨٩٤ یان ١٩٠٣ لە سلێمانی لەدایک بووە. سەرەتاکانی خوێندنی ئایینی لای باپیری فێربووە و دواتر چووەتە مەکتەبی عەسکەری لە سلێمانی. کۆلێژی عەسکەری لە ئەستەمبوولڕ تە...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ڕەشید شەوقی

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

ڕەشید شەوقی سەعید شەوقی قادر ئەفەندی گەورە، ساڵی ١٨٩٤ یان ١٩٠٣ لە سلێمانی لەدایک بووە. سەرەتاکانی خوێندنی ئایینی لای باپیری فێربووە و دواتر چووەتە مەکتەبی عەسکەری لە سلێمانی. کۆلێژی عەسکەری لە ئەستەمبوولڕ تەواو کردووە و لە سەردەمەکانی عوسمانی و حکوومەتی شێخ مەحموود و دواتریش سوپای عێراقدا، لەچەند شوێنێک ئەفسەرێتی کردووە.

لە بواری ڕۆژنامەگەریدا، ڕۆڵێکی دیاری ھەبووە و لە ١٩٢٥-١٩٢٦دا، بەڕێوەبەری کارگێڕیی گۆڤاری (دیاری کوردستان) بووە. لە خۆشەویستی بۆ ڕۆژنامەی (خەبات)، بە (مامەی خەبات) ناسراوە.

جگە لەوەی کەسێکی دەنگخۆش و خۆشنووسێکی باش بووە، لەڕیزی پێشەوەی ئەو کەسانەدایە کە بیری لە نووسینی یادداشتەکانی کردبێتەوە و بیرەوەرییەکانی لە چەند دەفتەرێکدا نووسیوە و ساڵی ٢٠٠٣ لە کتێبێکدا چاپ کراوە. ١٨ن ١٠ن ١٩٦٧ لە شاری بەغداد کۆچی دوایی کردووە.


پەڕەکانی پۆلی «جۆری کەس: ڕۆژنامەوان»