محەمەد مەولوود مەم

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٠٧، ٢ی ئایاری ٢٠٢٥ لە لایەن Rebwar (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

محەمەد مەولوود "مەم"

چیرۆكنووس و ئه‌دیب و ڕۆژنامه‌وان محەمەد مەولوود "مەم" ساڵی ١٩٢٧دا له‌ شه‌قڵاوه‌ له‌دایك بووه‌. جگه‌ له‌ زمانی دایكیی، به‌زمانی عه‌ره‌بییش خوێندویه‌تییه‌وه‌ و خۆی له‌ بواری ئه‌ده‌بیاتدا پێگه‌یاندووه‌.

خوێندنی ته‌واو كردووه‌ و بووه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ر. ساڵی ١٩٥١ چیرۆكی "برسیه‌تی به‌ هێزتره"ی نووسیوه‌ و دواتر به‌رهه‌مه‌كانی له‌ گۆڤاره‌كانی "هیوا" و "ڕۆژی نوێ" و "بڵێسه‌" و ڕۆژنامه‌ی "برایه‌تی"... بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. به‌رهه‌مێكی به‌ناوی "مختارات من الادب الكردی"ی یه‌كێتی وێژه‌نووسانی ئێراقدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ساڵی ١٩٦٥ چیرۆكه‌كانی "په‌نجا فلس" و "ئاواركان" ی بۆ سه‌ر زمانی ڕووسی وه‌رگێڕراوه‌.

سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "هه‌ولێر"‌ بووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێره‌وه‌ ساڵی ١٩٧٠ و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌چووه‌. خاوه‌نی چه‌ند چیرۆك و ڕۆمانێكی به‌ناوبانگه‌، له‌وانه‌ نۆڤلێتی "پایزه خه‌ون" و ڕۆمانی "ڕێگا"...

له‌ ٧ی ٥ی ١٩٨٧ كۆچی دوایی كردووه‌.