ئەنوەر هوژەبری
ئه‌نوه‌ر هوژه‌بری"،میدیاکار، شاعیر و ڕووناکبیر ساڵی 1353ی هه‌تاوی (1975) له گوندی "کانی میران"ی سه‌ر به مه‌ریوان له‌دایک ده‌بێت و سه‌ره‌نجام ڕۆژی 20ی ڕه‌زبه‌ری 2713( 12ی ئۆکتۆبه‌ری 2013 ) له ماڵه هه‌ژارانه‌که‌ی له "که‌ره‌ج"دا به جه‌ڵته‌ی دڵ،په‌ڕی عومری هه‌ڵده‌وه‌رێت و پاشان ته‌رمه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه مه‌ریوان و له ئاوایی "سێفی ژووروو" له نزیک مه‌ریوان به خاکی دایک ده‌سپێردرێت.
وێنه‌که له ڕووپه‌ڕی به‌ڕێز" شادی نیکخا"وه‌رگیراوه.
یادی یاران بۆ هه‌میشه له سه‌ر ڕووپه‌ڕی گیان نه‌خشه. 1ی ڕه‌زبه‌ری 2717(1396ی هه‌تاویی
میهری ڕه‌زبه‌ر
میهری ڕه‌زبه‌ر،
میهرێکه له دڵ چه‌قیوه و
تازه ئیتر ناچێته‌وه.
تازه لێره،
هه‌ر له ته‌نیشت ئه‌م دڵه‌وه،
ماڵێکی بۆ خۆ داناوه.
که بێتاقه‌ت بوویت،
هێواشێ، بچۆ ژوورێ و
بێتاقه‌تی ئه‌م ساڵانه و
ئه‌م مانگانه و
ئه‌م ڕۆژانه‌ی دڵت ده‌ر که.
دڕدۆنگ مه‌به، بۆ خۆیه‌تی و
هێشتا میهرت له دڵیایه و
ترپه‌ی دڵی هه‌ر بۆ تۆیه و
بۆ دڵه‌که‌ی تۆ لێ ده‌دا