داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

رێکەوت حەمە تۆفێق سینەماکار و ئەکتەر و دیکۆمێنتاکار؛ رێکەوت حەمە تۆفێق، لە ساڵی 1982 لە شاری سلێمانی دایکبووە.

523843541.jpg

بروانامەی دبلۆمی هونەری پسپۆڕی هونەری شانۆ ساڵی 2005 لەپەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە.

کارمەندە لە بەرێوەبەرێتی هونەری سینەمای سلێمانی / وەزارەتی رۆشنبیری.

ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە.

ئەندامی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کوردە.

کار و چالاکێکانی

  • لە کارە هونەریەکانی لە سەرەتای دامەزراندنیدا کاری دەرهێنان و نوسینی بۆ چەند شانۆییەکی مناڵان ئەنجامداوە .
  • وەک نواندن بە رۆڵی سەرەکی بەشداری زیاتر لە 19 شانۆییدا کردوە لە پارێزگا جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان
  • وەک ئەکتەر رۆڵی هەبوە لە 3 درامای تەلەڤزیۆنیدا
  • وەک سەرپەرشتیار و بەرێوەبەری هونەری لە چەندین فێستیڤاڵ و ئیڤێنتدا بەشداری کردوە
  • ساڵی 2014 خەڵاتی تایبەتی کۆششی هونەری (لاوی ساڵ) لەلایەن وەزیری رۆشنبیریەوە پێ بەخشراوە .
  • ساڵی 2025 سوپاسنامەی تایبەتی لەلایەن وەزیری رۆشنبیری حکومەتی عێراقەوە بۆ نێردراوە لە پای بەشداری کردنی وەک هاوڵاتیەکی عێراقی لە زۆرێک لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکانی ئەوروپا و بردنەوەی خەڵات لە ئەوروپا



درێژەی بابەت