داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عادیلە خانمی جاف و دیوانی ئەردەڵانی ئێران

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق


لە بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی نیشتمانیی بەریتانیاوە:

بەڵگەنامەکان ڕۆڵی هاوکاریی سەرەکیی جاف دەردەخەن لە بەرەنگاربوونەوەی بەریتانییەکان دژ بە ڕاپەڕینەکەی شێخ مەحمود بەرزنجی.

بەڵگەنامەکان ڕکابەریی نێوان عادیلە خانم و ڕاپەڕینەکەی شێخ مەحمود بەرزنجی دەردەخەن.


تێبینیی: ئەم باسە یان ڕاپۆرتە لە بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی نیشتمانیی بەریتانیادا پارێزراوە و ناوی نووسەرەکەی لەسەر نییە و من وەک خۆی بە ئەمانەتەوە وەرمگێڕاوە و پێمخۆشە خوێنەری خۆمان ئاگاداری بێت. ئەو زانیارییانەی تێیدا هاتوون دەربڕینی ڕاوبۆچوونی نووسەری ئەم ڕاپۆرتەیە و مەرج نییە لەگەڵ ڕاستی و دروستیی سەرچاوە مێژووییەکاندا یەکبگرنەوە. ئەم بەڵگەنامەیە و دەیان و بگرە سەدانی تر و زیاتر لەسەر کورد لە ئەرشیفی نیشتمانیی بەریتانیادا پارێزراوە و بێگومان بۆ لێکۆڵینەوە لە مێژووی کورد پێویستن، بەتایبەتی ئەوانەی کە هی سەردەمی کۆڵۆنیاڵیی ئەو وڵاتەن بۆ کوردستان و وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست - وەرگێڕ.


دوانزە سوارەی مەریوان ئەفسانەیەکی گەورەی کوردییە کە دەوری میراتی عادیلە خانمی داوە. ئەم ئەفسانەیە لە کاتی داگیرکردنی میزۆپۆتامیا لەلایەن عەباس میرزا و سوپا ناپلیۆنییەکەیەوە ڕوودەدات، کە لە سەردەمی داود پاشادا دژی مەملووکەکانی عوسمانی شەڕیان کردووە. یەکێک لە حاکمەکانی بابان، کە ئەحمەد پاشای بابان بووە لە داود پاشا هەڵگەڕاوەتەوە و هاوکاریی ئێرانییەکانی کردووە بۆ لکاندنی ناوچەی باشووری کوردستان بەوانەوە. بەڵام دوانزە سوارەکەی مەریوان بە دڵسۆزی مەملووکەکان (لێرەدا مەبەست ئیمارەتی بابانە - وەرگێڕ) ماونەتەوە و دژی ئێرانییەکان ڕاپەڕیون و لەشکرەکەی عەباس میرزایان شکاندووە کە لە دە هەزار سەرباز پێکهاتووە.



درێژەی بابەت