25-01-2026
ساڵح موسلیم: تۆم باراک وتی شهڕی حەشدی شەعبی بکەن، هێرشهكانی سهر رۆژاڤا رادهگرم.
ساڵح موسلیم، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە باسی له لێدوانهكانی تۆم باراک، نێدهی ئهمریكا بۆ سوریا كرد و كه وتویهتی، "دەتوانێت هێرشەکان ڕابگرێت لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی"، دهشڵێت، "پیلانێکی نێودەوڵەتی ههیه دژی رۆژاڤای كوردستان بهڵام دڵنیایی دهدات لهوهی كه هێزی بەرخۆدانیان هەیە و نابن بە ئامڕازی کەس، ئێمه بۆ ئازادی شهڕ دهكهین نهك دژی هیچ لایهنێك".
ئاوێنە: ساڵح موسلیم كه یهكێكه له سهركرده دیاریهكانی رۆژاڤای كوردستان، نهێنی تازه ئاشكرا دهكات و دهڵێت، "هێرشی سهر رۆژاڤا بە وردی پلانی بۆ دانراوە و پێشتر بە نهێنی ئەنجام دراوە، بەڵام ئەوە لەگەڵ ڕێککەوتنی پاریس ئاشکرا بو، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لە پاریس، هێرش بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکان لە شاری حەلەب دەستیپێکرد، ئەو هێرشانەش دەریخست کە زۆر باش ئامادەکارییان کردوە، 40 هەزار چەکدار ڕەوانەی دو گەڕەک کران و دەوریان داوە، تەنها لە ماوەی یەک دو کاتژمێردا ناتوانیت 40 هەزار کەس ئامادە بکەیت، چەک و تانک ئامادە کرابو، ئەوان بەبێ هیچ گفتوگۆیەکی پێشوەختە هێرشەکەیان دەستپێکرد، ئەوە سەرەڕای ڕێککەوتنی 10ی ئازار و ڕێککەوتنەکانی یەکی نیسان کە لهبارهی گەڕەکەکان واژۆکرابون".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەوانەی لە پاریس ئامادهی كۆبونهوهكه بو بریتی بون له ئیسرائیل، تورکیا، فڕەنسا، ئینگلتەرا و ئەمریکا، ئەوەش ئەوە دەردەخات کە پلانێکی نێودەوڵەتی هەیە، بەشێک لەو زلهێزانە لە توانای پشتیوانیدا مانەوە، بۆ نمونە تورکیا لەو پێگەیەدا بەشدار بو، هەندێکی تریش وەک پلاندانەر و جێبەجێکار مامەڵەیان دەکرد، هەندێک دڵخۆش بون، هەندێک پشتگیریان پێشکەش کرد. بۆ نمونە وڵاتانی کەنداو لە ڕێگەی میدیاوە پاڵپشتی ئەو پیلانەیان کرد، لایەنی شەڕی تایبەتیان گرتە ئەستۆ، پێدەچێت ڕۆڵی هاوبەش هەبێت.
لهبارهی پێشنیاری ئهمریكا بۆ هێرشكردنه سهر حهشدی شهعبی لهلایهن ههسهدهوه، ساڵح موسلیم وتی، "تۆم باراک وتی، ئەگەر پشتگیری هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی بکەن، دەتوانم هێرشەکانی سەرتان بوەستێنم، گەلەکەمان ئەمەی قبوڵ نەکرد، گەلەکەمان دەیگوت ئێمە کەسانێکین بۆ ئازادی خەبات دەکەین، هەرگیز باندێکی کەس نەبوین، ئێمە هەرگیز بەکرێگیراوی کەس نەبوین، ئێمە شەڕی هێزێک ناکەین کە هێرش نەکاتە سەرمان، چ لە سوریا یان لە شوێنێکی تر، ئەگەر ئێوە هێرشەکان ڕانەگرن، ئێمە بەرگری لە خۆمان دەکەین، دوابەدوای ئەم وەڵامە هێرشەکان توندتر بوون".
ساڵح موسلیم ئهوهشی وت، "ئەو هێزانەی شەڕمان دەکەن لەژێر فەرماندەیی ڕژێمی دیمەشقدان، بەڵام نزیکەی هەمو کەلوپەلەکانیان لە لایەن تورکیاوە دابین کراوە، خاڵی سێهەم شەڕی میدیاییە، ئەویش شەڕی تایبەتە، کە دژی وڵاتانی کەنداو بەڕێوەچو، ئەم سێ هێز و مەسەلەیە پێکەوە بەرەوپێش دەچن".
رونیشیكردهوه، "شتێک هەیە گەلەکەمان پێویستە بزانێت، پیلانگێڕییەکە پیلانێکی زۆر فراوان بو، تەنها بۆ ڕۆژاڤا نەبو، بۆ باشوریش بو، هەروەها ئامانجی نەهێشتنی کورد بو، یان لانیکەم تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت لاوازی بکات، دەتوانین بڵێین کە ئەمە تا ڕادەیەک بەهۆی بەرخۆدانی ئێمەوە ڕاگیراوە، تا ئێستا لە بابەتی سەربازیدا زیانێکی زۆر قورسمان بەرنەکەوتوە، ئێمە تەنیا کشاینەوە؛ چۆن ئەوە لێکدەدەنەوە، پەیوەستە بە خۆیانەوە، هەروەها ڕێگریمان لە مەترسییەکی گەورەتر کرد، ئێمە ڕێگریمان لە ململانێیەکی عەرەبی و کورد کرد".
ئهو سهركردهیهی رۆژاڤا دهڵێت، "پێویستە هەمو کەسێک ئەمە بزانێت: دەتوانین خۆمان بپارێزین، ئێمە هەرچییەک بێت بەرگری لە خۆمان دەکەین، دژومن زیانێکی زۆری بەرکەوتوە، ئەو دۆخە دژایەتییەکانیش ئاشکرا کردوە و بەردەوامیش دەبێت، ئێمەش ئەمە دەزانین، بەڵام پێویستە هەمو کورد بزانن کە پیلانەکە هەر ماوە، داواکارین لە گەلەکەمان بەردەوام بێت لە بەرخۆدان".
لە سێ هەفتەی ڕابردودا شهڕ و پێكدادانی توند له نێوان گروپهكانی سهر به دیمشهق و شهڕڤانانی ههسهده رویداوه، سوپای عهرهبی سوریا و گروپهكان به پشتیوانی توركیا و به رهزامهندی ئهمریكا توانیویهتی چهند ناوچهیهك بگرێتهوه كه پێشتر ههسهده له دهستی داعشدا رزگاریكردبو.
لە ساڵانی ململانێی سوریادا، هێزەکانی ههسهده ڕۆڵێکی سەرەکی بینی و بە پاڵپشتی ئەمریکا شەڕی داعشی کرد و سەرکەوتو بو لە نزیکی لەناوبردنی داعش لە سوریا، لە ئەنجامدا توانی کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر ناوچە بەرفراوانەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتدا درێژبکاتەوە، لەوانە کێڵگە نەوتییە گەورەکان و لەوێدا خۆبەڕێوەبردن دابمەزرێنێت. هەروەها هەزاران چەکداری توندڕەوی دەستگیرکرد؛ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە مانگی ئابی 2023دا ژمارەیان بە نزیکەی 10 هەزار کەس خەمڵاندوە.[١]
...
هێزێكی گهورهی شهڕڤانان له دهروازهی حەسەکە جێگیركرا
سەرەڕای درێژكردنهوهی ئاگربەستی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، هێزێكی گهورهی شهڕڤانان لە هێڵی پێشەوە لە دەروازەی چونە ژورەوەی شاری حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگیرکراوه.
ئاوێنە: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، دەیان ئۆتۆمبێلی جۆری هامڤی و ئۆتۆمبێلی دیکەی سەربازی لە بازنەی پانۆراما لەسەر ڕێگای سەرەکی کە حەسەکە بە شەدادی دەبەستێتەوە بینراون، کە هێڵی پێشەوەی نێوان هەردولایە.
ئاژانسهكه لهزاری شهڕڤانێكهوه وتویهتی، "هێزەکانی هەسەدە لە هەمو شوێنێک جێگیرکراون و مۆڕاڵی هەڤاڵەکانمان بەرزە، ئێمە هەرچییەک بێت هێرش ناکەین، بەڵام لەوانەیە هێرش بکەنە سەرمان و بۆ ئهوهش ئامادهین".
تۆكمهكردنی پێگهكانی ههسهده لهكاتێكدایه كه درهنگانی شهوی رابردو وەزارەتی بەرگری سوریا، دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆتایی هاتنی ئاگربەستی چوار ڕۆژەی نێوان حکومەت و هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕایگەیاند، ماوەی ئاگربەستەکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژی دیکە درێژ دەکرێتەوە.
وەزارەتەکە ئەوەشی ڕونکردوهتەوە، کە درێژکردنەوەی ئاگربهست بۆ پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمریکایە بۆ گواستنەوەی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن و سەر بە داعشن، کە لە زیندانەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگیراون بۆ ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە عێراق.
لە سێ هەفتەی ڕابردودا شهڕ و پێكدادانی توند له نێوان گروپهكانی سهر به دیمشهق و شهڕڤانانی ههسهده رویداوه، سوپای عهرهبی سوریا و گروپهكان به پشتیوانی توركیا و به رهزامهندی ئهمریكا توانیویهتی چهند ناوچهیهك بگرێتهوه كه پێشتر ههسهده له دهستی داعشدا رزگاریكردبو.[٢]
...
مامۆستایان و خوێندکارانی سلێمانی بۆ ڕۆژئاوا گردبوونەوە
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، پشتیوانی خۆی بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی, مامۆستایان و خوێندکاران بۆ ئەم ئامانجە گردبوونەوە.
پشتیوانی گەلی باشووری کوردستان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردوامە، لەو چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، هەڵوێستی پشتیوانی خۆی دەربڕی. بەشداربووان پێکهاتبوون لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و خوێندکاران و ئاڵای هەرێمی کوردستانیان هەڵگرتبوو.
هاوکات، لەگەڵ وتنەوەی سروودە نیشتیمانییەکان، بەردەوام درووشمەکانی "ڕۆژئاوا ڕۆژهەڵاتە، کوردستان یەک وڵاتە"، "یەکە یەکە یەکە گەلی کورد یەکە" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەرزکرایەوە.
بەشداربووان ئاماژە بەوە دەکەن، چالاکییە جۆراوجۆرەکانمان دەکەینە چەکێکی مەعنەوی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئەم یەکگرتنەی ئەمڕۆ هەیە، هەموو دووژمنەکانی تۆقاندووە و گەر هەر بەمشێوەیە بەردەوام بین ئەوا دەگەینە ئامانجەکانمان.
لەگەڵ ئەوەشدا، شەوی ڕابردوو، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا کە لە سەرانسەری خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستاندا وانەی یەکەم تەرخان بکرێت بۆ باسکردن و پشتیوانیکردنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و هۆشیاری نەتەوەیی بە خوێندکاران بدرێت.