مسته‌فا زه‌ڵمی
نووسه‌ر، یاساناس و پسپۆڕی بواری شه‌ریعه‌ته. ناوی (مسته‌فا ئیبراهیم محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌ڵمی)یه.
ساڵی١٩٢٤ له گوندی زه‌ڵم سه‌ر به ناحیه‌ی خورماڵ له‌دایك بووه و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه به مسته‌فا زه‌ڵمی ناسراوه.
خوێندنی ئاینی له مزگه‌وته‌كانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌واوكردووه.
ساڵی ١٩٤٦ ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه، تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی به شێوه‌ی ده‌ره‌كی ئه‌نجام داوه.
ئاماده‌یی له به‌غدا خوێندووه، ساڵی ١٩٦٥ به‌كالۆریۆسی له زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه.
خاوه‌نی دوو بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دوو بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له فیقهی به‌راوردكاری و یاسادا.
ساڵی ١٩٥٥ وه‌ك ئیمام له سوپای عێراقیدا ئه‌ركی به‌جێهێناوه، ماوه‌یه‌ك مامۆستای مزگه‌وت بووه له سلێمانی.
ساڵانی ١٩٧٦ بۆ ٢٠٠٨ مامۆستای زانكۆ بووه، سه‌رپه‌رشتیاری زیاتر له سه‌د ماسته‌رنامه و دكتۆرای كردووه.
له ئاستی باڵای وڵاتاندا ده‌یان خه‌ڵاتی پێ به‌خشراوه. ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بووه بۆ كاروباری ئاینی.
به‌شداری داڕشتنی ده‌ستوری له چه‌ند وڵات‌دا كردووه، شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له شارۆچكه‌ی خورماڵدا به ناوی ئه‌وه‌وه ناونراوە.
خاوه‌نی كۆمه‌ڵێكی زۆر له توێژینه‌وه‌ی زانستیه له بواری ئاین و یاساكاندا كه له ژیانی خۆیدا هه‌مووی كۆكراوه‌ته‌وه و له ٢٦ به‌رگدا به زمانی عه‌ره‌بی به ناونیشانی (الأعمال الكاملة للزلمي) چاپكراوه، پاشان وه‌رگێڕراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی به ناونیشانی كۆبه‌رهه‌می مسته‌فا زه‌ڵمی چاپكراون.
ساڵی ٢٠١٦ له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی خۆی و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی له خورماڵ مه‌ڵبه‌ندێكی ڕۆشنبیری و توێژینه‌وه به ناویه‌وه دروستكراوه و كتێبه‌كانی پێشكه‌ش به‌و مه‌ڵبه‌نده كردووه و هه‌ر له‌وێش به خاك سپێرراوه.