ئاڵای کوردستان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق، یاسای ژماره‌ (١٤)ی ساڵی ١٩٩٩ ی تایبه‌ت به‌ ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراقی ده‌ركردووه‌ كه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه‌:

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاڵایه‌كی ده‌بێت به‌ شێوه‌ی لاكێشه‌یی، كه‌ پانییه‌كه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی درێژیه‌كه‌ی ده‌بێت و، دابه‌ش كراوه‌ له‌سه‌ر سێ لاكێشه‌ ئاسۆیی یه‌كسان له‌ درێژی و پانی داو پێكهاته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

١- لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕه‌نگی سووره‌ و، هێمای شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كورده‌.

٢- لاكێشه‌ی ناوه‌راست ڕه‌نگی سپی ده‌بێت، هێمای ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و لێبوردنه‌ (تسامح)، كه‌ خه‌ڵكی كوردستان ئاواته‌ خوازیه‌تی.

٣- خۆرێكی زه‌رد ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌راستی لاكێشه‌ سپیه‌كه‌وه‌و‌، چه‌قه‌كه‌ی خاڵی یه‌كتربڕینی تیره‌ی لاكێشه‌ سپیه‌كه‌ ده‌بێت و، تیره‌ی خۆره‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی پانایی لاكێشه‌ سپییه‌كه‌ ده‌بێت و، (٢١) بیست و یه‌ك تیشكی لێوه‌ ده‌رده‌چێت به‌ شێوی سێگۆشه‌ دوو لا یه‌كسان و، بنكه‌كانی ( ١ - ٢١ ) یه‌ك له‌سه‌ر بیست و یه‌ك له‌ چێوه‌ی گۆی خۆره‌كه‌ ده‌بێت و، درێژیشیان بگاته‌ نیوه‌ی هه‌ردوو لاكێشه‌ سوور و سه‌وزه‌كه‌، خۆره‌ زه‌رده‌كه‌ هیمای به‌رده‌وام بوونی ژیان و زانست و هیواو ئومێده‌و، (٢١) بیست و یه‌ك تیشكه‌كه‌یش هێمای جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تییه‌. ٤- لاكێشه‌ی خواره‌وه‌ ڕه‌نگی سه‌وز ده‌بێت و، هیمای كشتوكاڵ و سروشت و ژینگه‌ی كوردستانه‌.

هه‌روه‌ها به‌ بڕیاری ژماره‌ (٤٨) له‌ ساڵی ٢٠٠٤ په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق بڕیاری داوه‌ ڕۆژی ١٧ی ١٢ ی هه‌موو ساڵێك به‌ ڕۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان دابنرێت.