ئومێدی ئیستقلال

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئومێدی ئیستیقلال

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

ڕۆژنامەیەک بوو بە زمانی کوردی لە لایەن بزووتنەوەکەی شێخ مەحموودی حەفیدوە دەردەچوو.

یەکەم ژمارەی لە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣ دەرچوو.


(ئومێدی ئیستیقلال) بە زمانی کوردی دەردەچوو و نووسەر و سیاسەتمەداری کورد، ڕەفیق حیلمی، سەرنووسەری ڕۆژنامەکە بوو.

ئەم ڕۆژنامەیە حەفتانە بوو و هەر هەفتەیەک ژمارەیەکی لێ دەرچووە؛ ناوەڕۆکی زۆرینەوەی بابەتەکانیشی ڕامیاری، ئەدەبی و کۆمەڵایەتی بووە. وەک هەموو ڕۆژنامە و میدیایەکی جیهانی، ئەم ڕۆژنامەیەش خاوەن دروشمی خۆی بووە و دروشمەکەشی بریتی بووە لە:

  • خودایە بەسیە ئیتر لابرێ دەیجوولی ئیزمحیلال،
  • تلووعی پێ بکەی خورشیدی ڕۆژی پاکی ئیستقبال
  • لەگەڵ خولیایی ھیجرەت بەسەرچوو عومری شیرینم
  • دەسا نۆبەی ویسالە ئاهـ... ئەی ئومیدی ئیستقلال.

ڕەفیق حیلمی سەرنووسەری ڕۆژنامەکە بووە.