ئەتروش
Jump to navigation
Jump to search
ئەتروش شارەدێیەکە سەربە شارۆچکەی شێخانی پارێزگای دهۆکە لە باشووری کوردستان.
کۆنترین شارەدێی سنووری شاری دهۆکی ئێستایە لە سەردەمی عوسمانییەکاندا ساڵی 1879 بووە بە (شارەدێ).
شارەدێی ئەتروش لە ڕووی کارگێڕییەوە بە کۆنترین شارەدێ دادەنرێت لە شارۆچکەی شێخاندا، ھەتا کۆتایی حکومڕانی پاشایەتی ئێراق، شارەدێکە سەربە شارۆچکەی دھۆک بوو، بەڵام لە سەرەتای سەردەمی کۆماریدا ئەم شارەدێیە بە شارۆچکەی شێخان لکێندرا.
ناوی ئەم شارەدێیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی ئەتروشە.
لە سەردەمی دەسەڵاتی حکومەتی ئێڕاقدا پێی دەووترا شارەدێیە مزووری لەبەرئەوەی زۆری دانیشتوانی ئەم شارەدێیە سەر بە ھۆزی مزووری بوون.
پێکھاتەی نەتەوەی ئەم شارەدێیە زۆرینەی کورد و کەمینەیەک ئاشوورییەکان تێدا دەژین.