ئەسیری
ناوی (عەبدولخالق حوسێن نەقشبەندی)یه و نازناوی شاعیربوونی (ئەسیری)یه.
ساڵی ١٨٩٠ یان ١٨٩٥ لە شاری کەرکووك، لەدایک بووە.
بههۆی خوێندنی مەلایەتی و وەرگرتنی زانسته شهرعییهكانهوه، زۆر شاری کوردستان و ناوچەکە و گەڕاوە و لهسهر دهستی مەلا عەلی حیکمەت سیامەنسووری ئیجازهی مهلایهتی وهرگرتووه.
جگە لە زمانی کوردیی، شارەزایی لە زمانەکانی: تورکی و فارسی و عەرەبیشدا ھەبووە.
ساڵی ١٩٢٠دا چووتە ئەستەنبوڵ و چاوی بە نەجمەدین ئەفەندی، برای شێخ عەبدولقادر شەمزینی کەوتووە و لەڕێگای ئەوەوە بیری نەتەوەیی گهشهی كردووه و ساڵی ١٩٢١، گەڕاوهتهوه.
ساڵی ١٩٣٥ بە مووچەخۆر لە دادگای شەرعی کەرکووک دامەزراوە.
ساڵی ١٩٤٣ تا ساڵی ١٩٥٨ كه خانەنشین کراوە، باشکاتبی کارگێڕی ماڵی قاسیرین بووه لە کەرکووک.
ڕۆژی ١٨ی ٦ی ١٩٦٢ كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی شێخ محێدین لەکەرکووك بەخاك سپێرراوە.
سەرچاوە:
1- دیوانی ئەسیری، ئامادەکردن و پێشەکی: د. کوردستان موکریانی، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر، ٢٠٠٦
2- مێژووی وێژەی کوردی، بەرگی دووەم، نووسینی:سدیق بۆرەکەیی (سەفی زادە)، ھەولێر، ٢٠٠٨.
3- مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی شەشەم، مارف خەزنەدار، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر، ٢٠٠٦