ئەنوەر توڤی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی ئەنوەر سینۆ محەمەد شەریف ناسراو بە (ئەنوەر توڤی)

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

ساڵی 1925 لە گوندی بامەڕنێ سەر بە شاری دهۆک لە دایک بووە.

دار موعەلمینی ڕیفی لە بەغدا تەواو کردووە و پاشان وەکو مامۆستا لە شارۆچکەی بیارە دەست بەکار بووە و پاشان لە قوتابخانەی فەیسەڵییەی شاری سلێمانی و دواتر وەکو سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەشی چالاکییە هونەریەکان بەردەوام بووە.

سالی 1953 (ڤیینا) و 1973 (بەرلین) وەکو نوێنەری کورد بەشداری ڤیستیڤالێ لاوانی جیهانی کردووە

هەستاوە بە دەرهێنانی ئەم شانۆگەریانە:

  • شانۆگەری عوتەیل 1956
  • شانۆگەری ئافرەت و نوشتە 1956
  • شانۆگەری ئۆتێلۆ 1956
  • شانۆگەری تاوان و تۆڵە 1957
  • شانۆگەری مەم و زین 1958
  • شانۆگەری بلیمەت 1970
  • شانۆگەری بازرگانی ڤینیسیا 1971
هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

هەروەها دیکۆری بۆ هەندێک شانۆگەری کێشاوە وەکو شانۆگەری چوار قوتابی 1957.

لەبواری نەخشە سازی گۆڤار و کتێبیشدا جێدەستی دیار بووە، کاری نەخشەسازی بۆ هەریەک لە گۆڤارەکانی بڵێسە، دەنگی مامۆستا، ڕۆژنامەی ژین کردووە.

لە بواری وێنەکیشاندا:

زیاتر لە بواری شێوەکاری ناسراوە هەروەها شێوازێکی تایبەتی خۆی هەبووە لە وێنەکێشانی هێڵکاری و هەندێک تابلۆ و سکێچی هەن کە دەربڕی سوریالیانەی پێوە دیارە. بەشداری زۆربەی پیشانگای هاوبەشی هونەرمەندانی کوردی کردووە لە بەغدا و هەولێر و سلێمانی.

کۆمەلێک کاریکاتێری سیاسی کێشاوە.

سالانی پێس نسکۆ وەکو بەڕێوەبەری گشتی هونەر لەناو شۆڕشدا کاری کردووە و سالی 1974 دوورخراوەتەوە بۆ باشووری ئێراق و ساڵی 1994 لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە.