جەمال بێدار

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شاعير و نووسه‌ره. ناوی (جەمال حەبیبوڵڵا فەرەج ئیبراھیم)ـه‌.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

ساڵی ١٩٤٧ یان ١٩٤٨ لە (تەوێڵە) له‌دایك بووه‌. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە.

ساڵی ١٩٦٩ خانه‌ی مامۆستایان (دار المعلمین)ی تەواو کردووە و له‌ قوتابخانه‌كانی هەڵەبجە مامۆستا بووه‌.

ژیانی ھاوسەرێتی پێك ھێناوە. پاش کارەساتی کیماییبارانی هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٨٨ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و ساڵی ١٩٩٤ گەڕاوەتەوە و بووەتەوە بە مامۆستا.

زۆرتر وەک شاعیرێک ناسراوه‌ و نازناوی (بێدار)ه‌. بەڵام لە ژانرەکانی ئەدەب و ڕێزمان و وەرگێڕانیشدا بەرھەمی ھەیە و خاوەنی ٢٥ کتێبی چاپکراوە، له‌وانه‌ (ھۆرامان و ھۆرامی و واتەو وەڵینا "سێ بەرگ"، وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز بە شێوەی ھەورامی، سروەری بێداریی، لەبابەت ڕێزمانی ھەورامییەوە، ئافرەت و شەیتان)


سه‌رچاوه‌:

١- ھۆرامان و ھۆرامی و واتەو وەڵینا، جمال حبیب اللە فرج (بێدار)، ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد، ٢٠١٤