حاجی مەکی
ناوی عه‌بدوڵڵایه . به‌هۆی كاره‌كته‌ره‌كه‌یه‌وه له نواندندا به حاجی مەکی یان عەلێ فەنی ناسراوه.
به‌ھۆی ئه‌وه‌ی باوكی فه‌رمانبه‌ری گومرگ بووه، ساڵی ١٩٣٩ له ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆک له‌دایك بووه.
به‌ھۆی كه‌مده‌ستیی خێزانه‌كه‌یه‌وه نه‌یتوانیوه خوێندن ته‌واو بكات.
له‌گه‌ڵ خاتوو شوكرییه ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه و خاوه‌نی دوو منداڵ بوون.
كوڕه‌كه‌ی له كاتی به‌شداریكردن له شانۆگه‌ری باوه‌ژن خوا بناسه دا گیانی له‌ده‌ستداوه.
هونه‌رمه‌ندێكی بواری دراما و فیلمی كوردییه و زیاتر له‌په‌نجا ساڵ خزمه‌تی كردووه.
له نموونه‌ی كاره ھونه‌رییه‌كانی:
(پێكه‌نین به‌بێ یاسا) ساڵی ١٩٥٣ له شاری كه‌ركووك
ساڵی ١٩٥٨ گروپی ھونه‌ریی خه‌باتی دامه‌زراندووه.
شانۆگه‌ری پێكه‌نین به‌بێ یاسا
شانۆگه‌ری باوه‌ژن خوا بناسه
شانۆگه‌ری به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت
شانۆگه‌ری پێڕاكێشه
ته‌مسیلی جام كه پڕبوو لێی ده‌ڕژێ
ته‌مسیلی ژن به ژن
ته‌مسیلی بڕیار
فیلمی نێرگز بووكی كوردستانه ١٩٩١
١٨ی ١٢ی ٢٠١٥ كۆچی دوایی دوایی كردووه و له گردی سه‌یوان له شاری سلێمانی به خاك سپێرراوه.