خادیم
Jump to navigation
Jump to search
ناوی (حاجی میرزا عەبدوڵڵا کوڕی محەمەد مەولود)ه و به خادیم ناسراوە.
ساڵی ١٨٩٥ لە شاری کۆیە لەدایک بووە.
پێش ھاوتەمەنەکانی خۆی خراوەتە بەر خوێندن و به منداڵی کتێبەکانی سەردەمی خۆی خوێندووه‌تەوە.
ساڵی ١٩٢٠ چووه‌ته قەڵادزێ و ماوه‌یه‌ك له‌وێ ژیاوە.
ساڵی ١٩٤٦ چووه‌ته سلێمانی و لە شەقامی مەولەوی دوكانه‌كه‌ی کردووه‌ته کۆڕی ئەدیبان و شوێنی كۆبوونەوەی شاعیران‌و ڕوناكبیران .
ناوه‌رۆكی هۆنراوه‌كانی بریتییه له بابه‌تی: نیشتمانی و کۆمەڵایەتی و تەسەوف و شیعرەكانی لە دووتوێی دوو بەرگدا چاپ كراون.
له ٥ی ١ی ١٩٧١ لە سلێمانی كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی گردی جۆگە بەخاک سپێرراوه.