خەرمانان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسین: جەمال مەریوانی(هەڵبەست)

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە


شەشەمین مانگی ساڵ و سێیەمین مانگی وەرزی هاوین لە ڕۆژژمێری کوردیدا. دوایین مانگی وەرزی هاوین. ئەم مانگە لە 22 یا 23ی مانگی ئاب(ئاگۆست)وە دەست پێ دەکات و لە 21 یا 22ی مانگی ئەیلوول(سێپتەمبەر)دا، دوایی دێت. "خەرمانان" لە خەرمانەوە گیراوە و پاشگری "ان" نیشانەی کۆیە بە ناوەکەوە لکاوە. لە مانگی خەرماناندا بەروبوومی کشتوکاڵی و خەلە و دەغڵودان بە تەواوی پێ گەیشتووە و مانگی کۆکردنەوە و کوتان و شەن‌وکەو کردنی خەلە و دەغڵودان بووە هەر بۆیە ئەم ناوەی لێ نراوە.

خەرمان بە دەغڵودان و خەلەی کۆکراوە و نەکوتراو دەوترێت کە بۆ گێرە و جەنجەڕ ئامادە دەکرا و پاشان دەیانکوتا و شەن و کەویان دەکرد و کا و دانەکەیان لە یەک جیا دەکردەوە. هەروەها بەو شوێنەی کە خەلە و دەغڵودانیان تێدا کۆ دەکردەوە خەرمان یا خەرمانگا دەوترا.

سەبارەت بە وشەی خەرمان: ڕەنگە "خەر" هەر خەلە بووبێت و "مان" بە واتای مانەوەیە. خەرمان واتە مانەوەی خەلە و دەغڵودان.(ئەمە بۆچوونی خۆمە و بە واتای ئەوە نییە 100% وەها بێت).....

خەرمانان هەڕەتی خەرمان و کۆکردنەوەی بەروبوومی کشتوکاڵ و دەغڵودانە.

لە شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا ناوی ئەم مانگە وەهایە:

هەورامی: ئاوەوەرە

کورمانجی: ئیلۆن

لەکی: ماڵەژێر

کەلهوڕی : وەڵنگڕێژان

لوڕی: شەنیارۆن

کوردکی(زازاکی): ئیلۆنە، پاییزو ڤەرێن،جتمەنگی

سۆرانی: خەرمانان

لە ڕۆژژمێری گەرمێنیی سوڵتانیدا، ئەم مانگە لە 27ی گەلاوێژەوە دەست پێ دەکا و لە 25ی خەرماناندا کۆتایی دێت.

"مامۆستا هەژار" سەبارەت بە خەرمانان دەبێژێ:

  • وا ڕەنجی ساڵێت هاتۆتە بەرهەم
  • ڕۆژی ماو زۆرن، نەبی کەترەخەم
  • ئەمساڵ تۆ نەکەی بۆ ساڵی دوایی
  • مانگی خەرمانان دەکەی گەدایی[١]

سەرچاوەی وێنە: زمناکۆ ئیسماعیل

  1. ↑ سەرچاوە:rojanpress