خەڵاتی قەڵەمی هەژار
ئەم خەڵاتە لەلایەن زانکۆی کوردستان بۆ ناساندنی باشترین بەرهەمی ئەدەبی و توێژینهوهیی بواری لێکۆڵینهوهی کوردی بەڕێوە دەچێت.
دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستانشناسی، دبیر خانه جایزه قلم قلم هەژار,
خەڵاتی قەڵەمی هەژار کە کۆڕێکی جیهانی ئەدەبی کوردییە لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی جۆزەردان لە کوردستان بەڕێوە دەچێت.
یەکەم خولی خەڵاتی گەورە و گرینگی ئەدەبی "قەڵەمی هەژار" دوای دە ساڵ هەوڵ و ماندوو بوونی بەرپرسانی زانکۆی کوردستان، بەڕێوەدەچێت.
ئەم چالاکییە کە بە هاوکاری توێژینگەی کوردستانناسی و بە پاڵپشتی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت، یەکەم و گرنگترین خەڵاتی جیهانی تایبەت بە کتێبی کوردی دەبێت .
زانکۆی کوردستان میوانداری نووسەران و توێژەرانی سەرتاسەری ئێران و چەندین وڵاتی جیهان دەکات.
بە گشتی (خەڵاتی قەڵەمی هەژار) 38 کتێب وەک براوە ڕادەگەیەنرێن کە 6 نازناوی خەڵاتی تایبەت و 32 ناونیشانی شایستەی دەستخۆشیان تێدایە.
تێبینی: تاکە مەرج بۆ هەڵبژاردنی کتێبەکان بریتییە لە "زیندوویی نووسەر"