دۆمەکان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسین: هونەر تۆفیق

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

دۆم ، دوراج ، قەرەج ، ئەو خێڵە کۆچەریانەبوون لە سێ هەزار ساڵی ڕابردووەوە لەهیندەوە بەجیهاندا دەگەڕێن . کەم کۆمەڵگە هەیە هێندەی ئەو خێڵانە عاشقی ئاشتی و ئازادی بووبێتن . لەکوێ جەنگ بەرپابووبێت ئەوان جێیان هێشتووە و گەڕیدەبوونەکەشیان لەئازادبوونەوەکەیانەوەیە .

یەکێک لەو تانە و تەشەرانەی لێیان دراوە و ناویان ناشیرین زڕێنراوە ئەوەیە کە کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێن نین ، نیشتەجێ نەدەبوون ، وەک جوتیارێکی بەستراوە بە زەویەوە جێگیرنەبوون .

دۆمەکان کەلە سەردەمی کۆچی خێڵەکاندا سێ هەزار ساڵ پێشتر لە هیندەوە بڵاوبوونەتەوە ، لەگەڵ خۆیاندا پیشە هونەریەکەیان لە ئاسیا و ئەفریقیا و ئەوروپادا بڵاوکردۆتەوە . ئەوان هەتا ئیستاش لقێکیان هەر لەباکوری هیندستان هەر بەناوی تائیفەی دۆمەوە ماوەتەوە و لە چینی شودراییەکانی ناو کۆمەڵگەی هیندین و ئەرکیان ڕزگارکردنی رۆحی ئینسانە لە جەستە . ئەوان خاوەنی ئەو ئاگرەن کە هەزاران ساڵە بۆ سوتاندنی جەستەی مردووەکان بەکاریدەهێنن و پێ ی دەڵێن ئاگری ڕزگارکردنی ڕۆح .

بەڵام لەکۆچەکانیانەوە ئەو دۆمانەی بڵاوبوونەتەوە ، دەستبەرداری ئاگربوون و پیشە هونەریەکانیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە .

نەک هەر لەکۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتیەکاندا ، لەناو ئەوروپیەکانیشدا ، چوار ، پێنج سەدە پێشتر ، هونەرەکانی نمایش و مۆسیقا و نەخشاندن ، بەسوک سەیردەکرا ، بە پیشەی خەڵکانی خڵتە و بێ ئەسڵوفەسڵیان دەزانی .

دۆمەکان کە ڕەچەڵەکی خۆیان و ناوەکەشیان لە زمانی سەنسکریتیەکاندا ماناکەی دەکاتە ( هونەر ، موسیقاژەن ، پیشە) بەگوێرەی تێگەیشتنە باوەکەی ئەو سەردەمە ئەوان پیشەکەیان سوک و نزم بووە ، بۆیە بەئێستاشەوە زۆرێکمان هەمان تێگەیشتنمان بۆ دۆم یان قەرەج هەیە . لەحاڵێکدا پیشە هونەریەکانیان جگە لە مۆسیقا ژەنین و گۆرانی ، دانسازی و چنین و ئاسنگەری گەڕۆک ، دارتاشی گەڕۆک، مسگەری گەڕۆک .. هتد ، هونەرێکی تربوو بەو ناوچانەدا بڵاویان دەکردەوە کە تێیدا دەگەڕان . کە دەوڵەت پەیدابوو و هاتوچوون بەسنورەکاندا ئەو ئازادیەی جارانی نەما ، دۆمەکانیش گەڕیدەبوونەکەیان سنووردارکرا ، ناچار بە نیشتەجێبوون کران .

لەو دەوڵەتانەی تێیادا مانەوە ، زۆرێکیان ئینکاریان لە ئەسڵوفەسڵی خۆیان کرد . دەشێت ئێمە ئێستا زۆرێکمان لەڕەچەڵەکی ئەو دۆم و قەرچە ئاشتی و ئازادی خوازەبین و لەناو کۆمەڵگەدا توابینەوە .

وەک چۆن ئەسڵی زۆرێک لە سیاسیەکانی سوریا و عێراق و تورکیا و ئێرانیش ڕەچەڵەکیان لەدۆمەکانە و شەرم دەکەن بڵێن ئێمە لە دۆم یان قەرەجەکانین ، هاوشێوەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا ( بوڵەند ئەجاوید).