عایشەشان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ساڵی ١٩٣٨ لەشاری دیاربەکر ئامەد لە باكوری كوردستان لەدایك بووە. لە ساڵانی پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا بێتە ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و چووه‌ته‌ سەر تەختی شانۆ و خزمەتی بە هونەری گۆرانیوتن و مۆسیقای كوردی كردووە. ناوی (عایشە محەمەد وەسمان شان)ه‌و بە عایشە شان یان ئایشە شان یان بە شاژنی بێ تاج ناسراوە.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

زۆر منداڵ بووە كاتێك باوكی كۆچی دوایی كردووە.

سەرەتا بە زمانی توركی گۆرانی وتووه‌ و بە نهێنی یەكەم كاسێتی خۆی تۆمار كردووه‌.

له‌گه‌ڵ شەوکەت توران ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌ و کچێکیان بەناوی یاسەمین بووه‌.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە


ساڵی ١٩٦١ چووه‌ته‌ ئەستنبوڵ‌و لەوێ‌ چالاكی هونەری پێشكه‌ش كردووه‌ و بە زمانی كوردی گۆرانی وتووه‌.

ساڵی ١٩٦٣ بۆیەکەمجار قەوانێکی بەناوی ئەز خەزاڵم تۆمارکرووە.

ساڵی ١٩٧٢ چووه‌ته‌ وڵاتی ئەڵمانیا و چه‌ند وڵاتێكی تری ئەوروپا و ئاهەنگی گۆرانیئه‌نجام داوه‌.

ساڵی ١٩٧٥ گەڕاوەتەوە ئەستەنبوڵ‌و دواترچووه‌ته‌ بەغداد بۆ ئیزگەی كوردی بەغداد چەند گۆرانیه‌كی تۆمار كردووه‌.

لەدوای ساڵی ١٩٩٢ەوە بەهۆی نەخۆشییەوە کاری هونەری پێشكه‌ش نه‌كردووه‌.

لە ١٨ی ١٢ی ١٩٩٦ كۆچی دوایی كردووە.