عه‌بابه‌یلێ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
399005.jpg

عەبابەیلێ یەکێکە لە گوندەکانی شارۆچکەی سیروان سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە باشووری کوردستان .


عەبابەیلێ کەوتووەتە ڕۆژھەلاتی شاری ھەڵەبجە لە دامێنی چیای شنروێ.

لە ١٩٣٣ قوتابخانەی تێدا کراوەتەوە و لە ١٩٧٤ قوتابخانەیەکی نوێی بۆ کراوەتەوە.

ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٧ قوتابخانەیەکی نوێی بۆ کراوەتەوە. عەبابەیلێ تەنھا ٤ کم لە ھەڵەبجەوە دوورە.

لە زستاندا کەشوھەوایەکی ساردی ھەیە و تێکرای ڕێژەی بارانبارین دەگاتە ٥٠٠ بۆ ٩٠٠ ملم.

عەبابەیلێ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی جەلیلە و لە باشوور لەگەڵ گوندی دەڵەمەڕ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی زەلەکێ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ شاری ھەڵەبجە.

مێژوو

مێژووی ئاوەدانکردنەوەی مێژوویەکی کۆنی ھەیە بە ھۆی بوونی گۆڕستانەکەی کە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام.

لە شۆڕشی شێخ مەحموود لە کاتی ھاتنی ئینگلیز بۆ ناوچەکە ھەردوو براو کەسایەتی گوندەکە شێخ ڕەشید و شێخ کەریم توانیان سەرکردایەتی شەڕی ئەشکەوەڵ بکەن دژی ئینگلیز کۆشتارێکی زۆر لە ئینگلیز بکەن. لە ئەنجامدا بوەھۆی سوتانی گوندی عەبابەیلێ.

لە گەڵ ھەڵگیرسانددنی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی ١٩٦١ دامەرزاندنی یەکەمین مەفرەزەی سەرەتای شۆڕشی ئەیلوول بە سەرکردایەتی م. شێخ حەمەومینی شێخ عەبدوڵڵای عەبابەیلێ سەرپەرشتی یەکەمین مەفرەزەی چەکداری بوو کە دوواتریش لەساڵی ١٩٦٨ بوە قائیمقامی ھەڵەبجە.

لە گەڵ دامەرزاندنی یەکەمین مەفرەزەی سەرەتای لە کوردستان کە لە ناوچەی ھەڵەبجە و شارەزوور بەسەرکردایەتی شێخ عەلی کەشکۆڵی عەبابەیلێی بوو.

داود بەگی عەبابەیلێ کە کوڕی حەمەسەعید بەگی وەسمان پاشای جافە کچی یەکێک لە شێخەکانی عەبابەیلێ مارەدەکات ماڵیشی دێتە گوندەکە کۆشکێکی ناوازە دروست دەکات بۆ یەکەمجار مۆلیدەی کارەبا دەھێنێتە گوندەکە.

گۆڕستانی گوندەکە بە یەکێک لە گۆڕستانە گەورەکانی کوردستان ناسراوە لەبەرئەوەی کە گۆڕی پیاوچاوکێکی لێیە بە ناوی (ئەبو عوبەیدەی ئەنساری) ھەروەھا چەندین گۆڕی کەسایەتی گەورەی کوردی لێیە وەک گۆڕی شاژنە عادیلە خانم و ھەردوو کوڕە شاعیرەکەی تاھیر بەگی جاف و ئەحمەد موختار جاف و گۆڕی فەتحوڵڵا بەگی جافرسان و چەندان کەسایەتی تری ناوچەکە.

شاکر فەتاح تەنھا بۆ ماوەی (٦) مانگ قایمقامی ھەڵەبجە بوو واتە لە (٢٤\٨\١٩٤٦ بۆ ٢٨\٢\١٩٤٧)، م. شاکر فەتاح لە کتێبی ئاوێنەی ژینم بەم جۆرە دەڵێت : داخەکەم لە ھەڵەبجە زۆر نەمامەوە تا بە دڵی خۆم ڕەنجی تێدا بدەم زۆر پێشنیازم کرد بە دامەرزاندنی (لادێی ھەڵەبجە) لە گوندی عەبابەیلێ ، ئەو سەردەمە بە ناحیە وتراوە کارگێڕی لادێ. بەڵێ بەداخەوە لە لایەن ھەندێک کەسی دەستڕۆیشتۆی ئەو سەردەمەی ھەڵەبجەوە لە بەغدا نقڵی شاکر فەتاح دەردەکەن ئاواتەکەی نایەتەدی.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە