عەبدوللەتیف سەلەفی
ناوی عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفایە و به عەبدوللەتیف سەلەفی ناسراوه.
ساڵی ١٩٦٩ لەدایك بووە.
خوێندنی ئامادەیی ته‌واوكردووه و لە شارۆچكه‌ی چوارقوڕنە بووه بە مامۆستا.
بۆ خوێندنی زانسته شەرعییه‌كان چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دواتر له ساڵی ٢٠٠٠ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی سه‌ر به ڕەوتی سەلەفی ده‌ركه‌وتووه و ژماره‌یه‌ك له هاوبیرانی له‌ده‌ور كۆبووه‌ته‌وه.
بڕوانامه‌ی ماستەر و دکتۆرای لە زانکۆی تکریت و وڵاتی سعوودیە بەدەستهێناوه.
له زانكۆی سلێمانی وه‌ك مامۆستای كۆلێژی شه‌ریعه بووه به مامۆستا.
ماوه‌یه‌ك سەرنووسەری گۆڤاری (ڕێگای ڕاست) بووه. خاوەنی کەناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنییه به ناوی ئامۆژگاری.
مامۆستای زانكۆی سلێمانییه و لە مزگەوتی بەهەشت له سلێمانی بێشنوێژ و وتارخوێنه.
سێ خێزانی هه‌یه و خاوه‌نی چواردە منداڵە.
ڕۆژی ١ی ٧ی ٢٠٢٦ به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و له‌سه‌ر ئه‌نجامی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له كاری مامۆستایه‌تی دوورخراوه‌ته‌وه.