غەمناک
Jump to navigation
Jump to search
ناوی محەمەد نووری محەمەد عەلی مو‌سا ئاغایه و به غەمناک ناسراوە.
ساڵی ١٩١٨ لەگەڕەكی گۆیژە له شاری سلێمانی لەدایك بووە.
لەژێر كاریگەری شیعرەكانی بابە تاهیری هەمەدانی، خیام، ئەحمەد موختار بەگی جاف، مستەفا بەگی كوردی، سالم، ئەحمەد هەردی و گۆران‌دا بووە.
له شاری سلێمانی كاری عەریزەنووسی كردووە و بژێوی ژیانی به‌ڕێوه‌بردووه.
جگه له‌وه‌ی ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه له نووسینی هۆنراوه‌دتا، خولیای هونەری گۆرانیوتنیشی هەبووە و گۆرانی وتوە.
به‌هۆی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه، ساڵی ١٩٦٣ دەستگیریان كرد‌ووه و لە حامییه‌ی سلێمانی زیندانیان كرد‌ووه و له ٩ی ٦ی ١٩٦٣ گوللەباران كراوه.
پاش مردنی، کۆی شیعرەکانی لە دووتوێی دیوانێکدا بەناوی دیوانی غەمناك چاپ و بڵاو کردەوە.