قالەمەڕە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

هونه‌رمه‌ند و ژه‌نیاری ئامێری شمشاڵه‌. ناوی قادر عەبدوڵڵازادە یه‌ و بە قالەمەڕە ناسراوه‌.

ساڵی ١٩٢٥ لە گوندی کولیجە سەر بە شارۆچكه‌ی بۆکان له‌دایك بووه‌.

به‌هۆیی ئه‌وه‌ی به‌ منداڵی شوانی كردووه‌، فێری ژه‌نینی ئامێری شمشاڵ بووه‌.

له‌ ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان، سنە، تاران، مەھاباد و ورمێ چەندین پارچە موزیکی پێشكه‌ش كردووه‌.

بە ئامێری شمشاڵ لەگەڵ ھونەرمەندی گۆرانیبێژی گه‌وره‌ی کورد حەسەن زیرەک به‌رهه‌می پێشكه‌ش كردووه‌.

بابەت و ناوه‌رۆكی زۆربەی بەرھەمەکانی تایبه‌ته‌ به‌ مێژوویی و ئه‌شق و بیرھێنانه‌وه‌ی ژیانی گوندنشینی و سروشتی کوردستان.

بۆ زۆر كۆبوونه‌وه‌ و ڤیستیڤاڵ و چالاكی داوه‌ت كراوه‌ و به‌شداری كردووه‌. چه‌ندین جاریش ڕێزی لێ نراوه‌ و خه‌ڵاتی پێ بەخشراوە.


له‌ ٢٢ی ٥ی ٢٠٠٩ لەشارۆچكه‌ی بۆكان كۆچی دوایی كرد‌ووه‌ و لەسەر راسپاردەی خۆی لەتەنیشت مەزاری (حەسەن زیرەك) لەناڵەشكێنە بە خاك سپێرراوه‌.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە