محەمەد ئەمین هەورامانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی (حەمە ئەمین غەفوور عەبدووڵڵا)یه‌ و لەتایفەی مەلا براھیمی بیارەیە.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

ساڵی ١٩٢٨ له‌ بیاره‌ لەدایک بووە.

خوێندنی سەرەتایی لە بیارە و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە.

ماوەیەک لە: بیارە، ھاوار، عەنەب، ھەڵەبجە، دوکان و سلێمانی و... مامۆستای سەرەتایی بووە.

لە زانکۆی (موستەنسرییە) بەشی زمانە ئەوروپاییەکان، زمانی ئینگلیز- فەرەنسی تەواو کردووە.

لە ساڵی ١٩٨٣-١٩٨٩ بە زەمالە خوێندنی لە(ئەسکەندەرییە) تەواو کردووە و لە مێژووی ڕێبازی زمانی کوردیدا (P.H.D)ی وەرگرتووە.

ماوەیەک ھاوکاری بەشی ئەدەبیاتی کوردیی و پەروەردەی کوردی زانکۆی بەغداد بووە.

ماوەیەک وەک (ئەندامی یاریدەدەر) ھاوکاری (کۆڕی زانیاری کورد)ی کردووە.

دوای ئەوەی داوای لێ دەکرێت کە وتار بۆ ستایشی ڕژێمی ئەوکاتەی (عەبدولکەریم قاسم) بنووسێت، بۆ ئێران ھەڵهاتووه‌ و دواتریش چووه‌ بۆ سویسرا.

جگە لە چەندین وتار، خاوەنی دەیان کتێبی بواری ئەدەبیی، مێژوویی، زمانەوانیی و فەرھەنگییە، لەوانە (لەیلێ و مەجنوون، دیوانی میرزا عەبدولقادری پاوەیی، مێژووی ھەورامان، کاکەیی، زمانی ئاڤێستا، فۆنەتیکی زمانی کوردی، فەرھەنگی ئاریانڤاچ)

ڕۆژی ٢٣ی ١١ی ٢٠١٨ کۆچی دوایی کردووە و له‌ بیاره‌ به‌خاك سپێرراوه‌.