محەمەد حوسێن شەریف (محەمەد گۆران)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

محەمەد حوسێن شەریف ناسراو بە (محەمەد گۆران)

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

لەدایکبووی گەڕەکی تەیراوەی شاری 'هەولێرە' ساڵی ۱۹۷٥

دەرچووی کۆلێژی ئادابە (زمان) بەشی زمانی کوردی ساڵی ۱۹۹۷

ماوەی ۲٥ ساڵە مامۆستایە و هاوشان لەگەڵ پیشەی مامۆستایەتی لەساڵی ۱۹۹٨ هاتۆتە ناو دنیای نووسین و سەرەتا لەکاری ڕۆژنامەوانییەوە دەستپێکردوە.

لەبەشێکی زۆر لەڕۆژنامە و گۆڤارەکانی هەولێر کاری کردووە و لە ئێستا بەڕێوەبەری نووسینیە لە گۆڤاری دیوان کە مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی لە هەولێر دەری دەکات.

سێ کتێبی چاپکراوی هەیە

  • ۱ ڕەمزی نافیع ڕۆڵەیەکی هەولێری فیداکاری سەربەخۆیی کوردستان، چاپی دووەمی ساڵی ۲۰۲۱ بڵاوکرایەوە
  • ۲ خانی لەپ زێڕین و شەڕی شەش مانگەی قەڵای دمدم، چاپی هەولێر و ئەوروپا ۲۰۲۲
  • ۳ میر محمەدەمین دەرگەڵەیی، هەولێر چاپی ۲۰۲۲
هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

بابەتەپەیوەستکراوەکان.

تۆمارێکی تایبەت بۆ کورد کۆلێکت لەلایەن بەرێز (محەمەد گۆران) سەبارەت بە ژیان و کارنامەی خۆی ڕێکەوتی 09-11-2022