محەمەد عەباس بارام
هونهرمهندی بواری هونهری گۆرانیوتنه. لە ساڵی ١٩٥٢ لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵڵا له شاری کەرکووک لەدایک بووە، بەڵام وەك خۆی باسی دەكات لە بنەچەدا دایكو باوكی خەڵكی گەڕەكی سابونكەرانی شاری سلێمانین و بۆ كارو كاسپی ڕوویان لەشاری كەركووك كردووە.
ساڵی١٩٧٢ بەشی موزیکی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی بەغدای تەواو کردووە.
ماوهیهك لە ڕادیۆی كوردیی بەغدا كاری كردووه. ساڵی ١٩٨٥ بەولاوە چووهته دهرهوهی وڵات و له بەریتانیا و سكۆتلەندا گیرساوهتهوه.
له دهرهوه خوێندویهتی و بهردهوامی بهكاری هونهری داوه. له ژهنینی ئامێری پیانۆدا شارەزایی باشی ههبووه و پهرهی به شارهزاییهكهی له هونەری فۆتۆگرافیدا داوه و بۆ كامێرای سینەمایی خوێندویهتی و ساڵی ٢٠١١ بڕوانامەی ماستەری لە بواری موزیكدا بهدهستهێناوه.
لە چەندان ئاھەنگ و ڤێستیڤاڵ لە دەرەوەی کوردستان بەشداریی کردووە. نزیکەی ٣٠ گۆرانیی تۆمارکراوی ھەیە و به گۆرانیی (ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش) زیاتر ناسرابووه.
- پرچی زەردت وەک زنجیرێک لە دەست و قاچم ئاڵاوە
- نیگای چاوت وەکوو تیرێک ئاوێنەی ڕووتی پێکاوە
- ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش دڵی منە کڵپەی یاوە
- ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش دڵی منە وا سووتاوە
- چاوی کاڵت بەسەر زاری هێمن و مات و داماوە
- بەڵام لە ژێر پەردەی بینین ناز و جادووی تیا زاوە
- هەر ئەو نازە فێڵەبازە کە وا خۆشی حەشار داوە
- زۆر لەسەرخۆ بە هێمنی گوڵی هیوامی شێلاوە
- ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش دڵی منە کڵپەی یاوە
- ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش دڵی منە وا سووتاوە
- نە گوڵی من گوڵی زۆری وەکوو منی پێ لێناوە
- هەر ئەم کارە نالەبارەی تۆ بەسەر منتا هێناوە
- دڵ بە گڕی عەشقی تۆیە بێ خۆڵەمێش کە سووتاوە
- من ئەم دڵەم بە تۆ داوە بۆچی لە ژێر پێت داناوە
- ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش دڵی منە کڵپەی یاوە
- ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش دڵی منە وا سووتاوە
ڕۆژی ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥ لەشاری عەممانی پایتەختی ئوردن کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێ بە خاک سپێرراوه.