محەمەد قودسی
ناوی محەمە كوڕی مەحموود ئەفەندی ڕەسامە.
بەهۆی ئەوەی ساڵی ١٩٢١ باوكی ئەفسەری عوسمانی بووە و لە لەلایەن سوپای ئینگلیزەوە ئەسیر کراوە و لەشاری قودس زیندانی کراوە، له‌و شاره له‌دایك بووه و ئه‌و نازناوه‌ی لێ نراوه.
له شاری سلێمانی خراوەتە بەر خوێندن و دواتر له بەغدا كۆلیجی سەربازی خوێندووە.
سەرەتا بووە بەجێگری ئەفسەر و دواتر پلەی بەرزکراوەتەوە بۆ ئەفسەر، لەشارەكانی هەولێر‌و رەواندز وەك ئەفسەر خزمەتی كردووە.
ساڵی ١٩٣٨ لە كۆمەڵی برایەتی كاری كردووە و دواتر پەیوەندی بەحزبی هیواوە كردووە.
ساڵی ١٩٤٥ سوپای عیراقی بەجێهێشتووە و پەیوەندی بەجوڵانەوەی بارزانەوە كردووە و به‌م هۆیه‌وه له‌لایەن حكومەتی عیراقەوە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و هەمان ساڵ لەگەڵ بارزانییەكان چوونەتە خۆرهەڵاتی كوردستان و وەك ئەفسەر لەسوپای كۆماری كوردستان لەمەهاباد خزمەتی كردووە.
ده‌ستی نووسینی هه‌بووه و هۆنراوه‌ی نەتەوەیی نووسیوە و بەرهەمەكانی لە گۆڤاری گەلاوێژ و ڕۆژی نوێ بڵاو كردووه‌تەوە. چەند كتێبێكی چاپكراویشی هەیە لەوانە (بزووتنەوەكانی بارزان، نیشتمان و نیشتمانپەروەری چییە؟، چیرۆكی "نەسرین").
١٩ی ٦ی ١٩٤٧ ئه‌فسه‌رانی هاوڕێی مسته‌فا خۆشناو، خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم، عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز له‌سێداره‌دران و شه‌هید كران. له‌دوای خۆیان ئامۆژگارینامه‌یه‌كیان له شێوه‌ی وه‌سیه‌ت بەناوی (نامەی شانازی) به‌جێهێشتووه كه به قەڵەمی محه‌مه‌د قودسی نووسراوە.