موکەڕەم تاڵەبانی
موکەڕەم شێخ جەمال شێخ محەممەد، ناسراو بە موکەڕەم تاڵەبانی، ساڵی ١٩٢٣ لە کەرکووک لە دایکبووە.
موکەڕەم تاڵەبانی نووسەر و سیاسەتوان، لە ساڵی ١٩٣٧ بەشدار بووە لە دامەزراندنی حیزبی هیوا.
هەروەها دوای هەڵوەشاندنەوە حیزبەکە ساڵی ١٩٤٥ بووە بە ئەندامی حیزبی شیوعیی عێراق.
لە سەردەمی پاشایەتیدا چەند ساڵێک دەخرێتە زیندانەوە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە حکومەتی عێراقیدا دەبێتە وەزیر.
زۆر لە سەرکردەکانی بەعسی لە نزیکەوە ناسیووە و چەندینجار سەرکۆماری ئەوکاتەی عێراق، ئەحمەد حەسەن بەکری بینیوە. لە نزیکەوە ئاشنایەتی لەگەڵ سەددام حوسێندا هەبووە.
ساڵی 1958 کراوە بە بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەخانەی ئینحیساری توتن و پاشتر لە وەزارەتی کشتوکاڵ بووە بە پشکنەری گشتی و دواتر ڕاوێژکار.
لە کودەتای ٨ی ٢ی ١٩٦٣ـ بەعسییەکاندا گیراوە و دادگای کودەتاچییەکان حوکمی سێ ساڵ و نیو زیندانی داوە و ساڵی ١٩٦٥ ئازادکراوە. ١٩٦٨ کە بەعسییەکان ھاتنەوە سەر کار، گەڕاوەتەوە سەر کاری خۆی.
لە ساڵی ١٩٧٣ بڕوانامەی دکتۆرای لە (چاککردنی کشتوکاڵ و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی لە دێھاتی عیراقدا) وەرگرتوە. ساڵی ١٩٧٥ دوەم بڕوانامەی لەسەر (دووفاقیی موڵکداری لە میزۆپۆتامیادا) بەدەستھێناوە.
هەمیشە وەکو ناوبژیوانکەر لەنێوان حکومەتی عێراقی و پارتە کوردییەکاندا بەتایبەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆڵی بینیوە.
بابەتە پەیوەندیدارەکان