مەلاحەمدوون
مەلاحەمدوونی كوێر
مه‌لا محه‌ممه‌د كوڕی مه‌لا ئیسماعیل كوڕی مه‌لا یوسف كوڕی مه‌لا حسێن "حسكه"ی كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌دی ده‌رمانكوتـه. ساڵی ١٨٥٦ له سلێمانی له گەڕه‌كی سەرکارێز به‌کوێری هاتووه‌ته دنیاوه. ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه و دوو كوڕی هه‌بووه "مه‌لا حامید و مه‌لا جه‌لال.
چاوی له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا به ئاوڵه كوێر بووه. مه‌لا حه‌مدوون هه‌رچه‌نده كه كوێر بووه، به‌ڵام گۆچانی هه‌ڵنه‌گرتووه. به‌چاوی كوێره‌وه له حوجره به منداڵی له‌لای مه‌لا ئه‌مینی مام ڕۆسته‌م خوێندویه‌تی و له‌به‌ر زیره‌كی و وریایی زۆری خۆش ویستووه، له‌به‌ر خۆشه‌ویستی ناوی ناوه مه‌لا حه‌مدوون.
به بنه‌ماڵه پیشه‌ی چه‌خماخسازییان بۆ ماوه‌ته‌وه و خه‌ریكی دروستكردنی چه‌ك و چه‌خماخسازی بوون و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندی دارشمانه‌ی سه‌ر به "پشده‌ر - قه‌ڵادزێ" بوون و له به‌ره‌بابی نوره‌دینی و بنه‌ماڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی پاشایه‌تی بابانی فه‌قێ ئه‌حمه‌دی دارشمانه‌یی بوون.
بێجگه له زمانی كوردی، شاره‌زایی له زمانه‌كانی: فارسی، عه‌ره‌بی و توركیشدا په‌یدا كردووه.
ساڵی ١٩٢٠ كۆچی دوایی كردووه و له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌خاك سپێرراوه.
تا ئێستا هۆنراوه‌كانی كۆ نه‌كراونه‌ته‌وه. خاوه‌نی هۆنراوه‌ی به‌ناوبانگی (ئەم ڕۆژە چ ڕۆژێکە کە عالەم شڵەژاوە)یه كه له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی وتوویه‌تی.