مەلا حەسەنی دزڵی
مەلا حەسەنی دزڵی مامۆستایەکی ئاینیی و شاعیرێکی نیشتمانپەروەر و لە خێزانێكی کورد بووە.
مەلا حەسەن کوڕی مەلا محەمەد کوڕی محەمەد ڕەزایە.
لە ساڵی ١٨٥٩ لە گوندی وەیسیا لە ھەورامان لە بنەماڵەی مەردۆخی لە دایک بووە.
مەلا حەسەنی دزڵی بۆ علم و مەعریفەت چەندین شوێن گەراوە وەك (دەگاشێخان - شنۆولاجان - دۆڵکانە - سەنگان - ھەولێر - ناوچەی بارزان - سلێمانیش دەرسی ئایینیی خوێندووە. دواتر لە سەنگان و پاشان و لە دزڵی و ھانەیقوڵ و بانیشار دەبێتە مامۆستای ئاینی.
مامۆستا حەسەن ٣ ساڵ لە زانکۆی ئەزھەر دەخوێنێت و پاشان ٩ ساڵیش وەك مامۆستایەك لەوێ وانە دەڵێتەوە.
دزڵی دیسان بیری ھەورامان دەکاتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ ھانەیقوڵ و دزڵی كۆتا وێزگەی دەبێت و تا کۆتایی ژیانی وەك مامۆستای ئایینی ئەو گوندە ئەمێنێتەوە.
بڕوای بە تەسەوف نەبووە و ئیتاعەتی دەرەبەگ و خانی نەكردووە.
مەلا حەسەن عەرەبی و فارسی بە باشی زانیوە و ھەموو تەمەنی بە ھەژاری ژیاوە و لە پیریدا ژنی هێناوە و منداڵی نەبووە و لە ساڵی (1943) كۆچیدوایی دەكات و لە گۆڕستانی ئەسحابی دزڵی ئەسپەردە ئەکرێت.
سەرچاوە: نەزانراو
بابەتە پەیوەندیدارەکان